ناوەندی گەشتی ئاسمانیی ئێران ڕایگەیاند فەرمانیان دەرکردووە بە ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانی نێوان وڵاتەکەیان و عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەک.
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق پشتڕاستیکردووەتەوە کە بۆ ماوەی هەفتەیەک گەشتەکان وەستێنراون لە نێوان عێراق و ئێراندا.
ناوەندی گەشتی ئاسمانیی ئێران ڕایگەیاندووە، “هۆکاری وەستانی گەشتەکان بۆ ڕێگری زیاتری تەشەنە سەندن و گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوە لە عێراقەوە بۆ ئێران”.
پێشتر وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاندبوو هۆکاری سەرەکی گواستنەوەی ڤایرۆسە گۆڕاوەکە بۆ ئێران گەشتی بەردەوام بووە لەگەڵ عێراق.