شێخی قەتەر بۆندێکی گەورەی بۆ یونایتد ئامادەکردووە

سەرۆکی پاریس سانت جێرمان پلانی بۆ گواستنەوەی پۆگبا داڕشتووە

یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی لە میرکاتۆی هاوینی 2021 هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی پۆل پۆگبا لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە دەستپێدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “فوت میرکاتۆ”ی ئیتاڵی، پۆل پۆگبا لە هاوینی 2022 بۆندەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد کۆتاییدێت و تاوەکو ئەم ساتە ڕەزامەندی لەسەر ئۆفەرەکانی نوێکردنەوە نیشاننەداوە، یاریزانە 27 ساڵەکە زانیویەتی کە لە یانەی پاریس سانت جێرمانەوە داواکراوە.

سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، کە نوێنەرانی شێخ ناسڕ خلێفی کۆبوونەوەیان لەگەڵ مینۆ ڕایۆلای بەرپرسی کارەکانی پۆگبا ئەنجامداوە، لە کۆبونەوەکەدا تاووتوێی گواستنەوەیان بۆ خولی فەرەنسا کراوە بە مەرجی جێبەجێکردنی سەرجەم خواست و داواکارییەکانیان.

پۆگبا تەنها داواکراوی پاریس سانت جێرمان نییە، بەڵکو یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس بەهەمان شێوە ئامادەن بۆندی گرانبەها پێشکەشی مانچستەر یونایتد بکەن.

پۆگبا لەلایەن یانەی پاریس سانت جێرمانەوە داواکراوە

پۆگبا لە پێگەی ترانسفێر مارکت نرخی بە 65 ملیۆن یورۆ دیاریکراوە، تاوەکو ئێستا 192 یاری بۆ شەیتانە سوورەکان کردووە و 36 گۆڵی تۆمارکردووە و هەمان ڕێژە گۆڵی بۆ یاریزانانی دیکە ڕەخساندووە، بەڵام بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانەوە نەیتوانیوە هاوشێوەی سەردەمی یوڤانتۆس لە یونایتد کاریگەری دروستبکات، هەر بەم هۆیەوە لە هاوینی ڕابردوو ڕایگەیاند لە ئینگلتەرا بەختەوەر نییە و بیر لە گەڕانەوە دەکاتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا.

بابەتی پێشتر

گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئێران ڕاگیرا

بابەتی دواتر

مافی مرۆڤ زەنگی مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراکی عێراق لێدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share