مۆندیالی قەتەر یان گۆڕستانی کرێکاران؟ نەرویج پێشنیاری بایکۆت دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نەرویج و یانەکانی ئەو وڵاتە ڕەخنەی توند ئاڕاستەی قەتەر دەکەن

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نەرویج بیرۆکەی کشانەوە و بەشدارینەکردن لە مۆندیالی 2022ی قەتەر بۆ ماوەیەک دوادەخات و لە وەڵامی فیدراسیۆنەکانی دیکەدا دەبێت.

بە کۆی دەنگی 146 ئەندام و نوێنەری یانە و هەڵبژاردنەکان، بڕیاردرا لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ساڵانەی فیفا دەربارەی مۆندیالی 2022 تەوەر لەبارەی ڕێساشکێنی حکومەتی قەتەر نەکرێتەوە، لە بەرانبەردا تەنها 61 ئەندام ڕایان لەسەربووە لێکۆڵینەوە لە وڵاتی ڕێکخەر بکرێت.

ئەندامانی فیدراسیۆنی نەرویج ماوەیەکە سەرنجیان خستووەتەسەر ئامادەکاریەکانی وڵاتی قەتەر بۆ مۆندیالی 2022 و پێیان وایە ئەو وڵاتە پێشێلی یاسا جیهانییەکانی بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی کە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕاپۆرتێکی لەبارەی یاریگاکانەوە بڵاوکردەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، تاوەکو ئێستا 6500 کرێکاری بیانی لە کاتی بونیادنانی یاریگاکانی مۆندیالی گیانیان لەدەستداوە.

لەم بارەیەوە کینیس کیلسنیس، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی یانەی ڕۆزنبۆرگ بە کەناڵی “ئێن ئاڕ کەی” ڕاگەیاندووە، ” کاتێک فیکەی دەستپێکی یەکەم یاری مۆندیالی 2022 لێدەدرێت، دەبێت لەسەر گۆڕستانێک یاریبکەین”.

سەرەڕای ئەوەی هەڵبژاردەی نەرویج بەشداریکردن، یاخود نەکردنی لە مۆندیالی قەتەر یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی نەرویج بیر لە بایکۆتکردن دەکاتەوە و پێشنیاریشی کردووە لە ئەگەری ساغبوونەوەی تۆمەتەکان بەسەر وڵاتی قەتەردا هەڵبژاردە ئەوروپیەکانی دیکەش هەمان هەنگاو هەڵبگرن.

بابەتی پێشتر

گەڕانەوەی کریستیانۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید ڕاستییە، یان مەحاڵ؟

بابەتی دواتر

گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئێران ڕاگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share