عێراق بەرهەمهێنانی گازی سروشتی زیاد دەكات

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكردووە، بە بڕی 60 ملیۆن پێی سێجا بەرهەمهێنانی گازی سروشتی زیاد دەكرێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی شوبات، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكردووە، “لە ڕێی كێڵگەیەكی نەوتی لە پارێزگای بەسڕە، بڕی 60 ملیۆن پێی سێجا بۆ بەرهەمهێنانی گازی سروشتیی عێراق زیاد دەكرێت”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، زیاد كردنی ئەو ڕێژەیە بۆ بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بەشی یەكەمی پلانێكی كە بڕیارە 120 ملیۆن پێی سێجا گازی زیاتر لە عێراق بەرهەمبهێندرێت.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2020دا 77 ملیار و 600 ملیۆن پێی سێجا گازی سروشتی بەرهەمهێندراوە.

لە ڕاپۆرتەكانی پێشووی وەزارەتەكەدا ئەوە خرابووەڕوو، عێراق توانای بەرهەمهێنانی 132 تریلیۆن پێی سێجا گازی سروشتی هەیە، بەڵام 700 ملیار پێی سێجای سوتاندووە بەهۆی ئەوەی توانای نەبووە سوودی لێببینێت و بەرهەمی بهێنێت.

بابەتی پێشتر

ئێران گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا ڕەتکردەوە

بابەتی دواتر

ئەو ژنە موسڵمانەی حوكمی ئاسیای دەكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share