بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی بەپێی توانا داراییەکانی خۆیان هەوڵ بۆ گواستنەوەی دووان لە باشترینەکانی سەردەمی نوێی تۆپی پێ دەدەن.
بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی ” زە ئەتلەتیک”، ئیدارەی سیتیزن لەژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا لە هاوینی 2021 پڕۆسەیەک بۆ دابینکردنی شوێنگرەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ دەستپێدەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش چاویان بڕیوەتە دوو یاریزان کە پێکهاتوون لە ئێرلینگ هالاند و کیلیان مباپێ.
سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە، گواردیۆلا و هاوکارانی خۆیان لە مباپێ دوورەپەرێز گرتووە و تەنها چاودێری یانە خوازیارەکانی دیکە دەکەن، چونکە دەزانن ناوبراو لە ئەگەری قایلبوونی بە پۆشینی درێسی شینی ئاسمانی، داوای موچە و ئیمتیازاتی خەیاڵی دەکات و دەبێتە هۆی تێکچوونی کەشی ژووری جلگۆڕینەکان.
هەموو ئەمانە چاودێرانی یانە ئینگلیزیەکەی ناچارکردووە هەنگاو بە ئاڕاستەی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری بوروسیا دۆرتمۆند بنێن.
بەڕێوبەرانی سیتیزن لە ڕێگەی باوکی هالاندەوە کۆدی یاریزانەکەیان کردووەتەوە، بەوپێیەی ئیڵف هالاندی باوکی یاریزانی سیتی بووە و توانیویانە کەناڵێکی گفتوگۆکردنی لەگەڵدا بکەنەوە، بەم هەنگاوەش پێش یانە داواکارەکانی دیکە کەوتوون.
باوکی هالاند و لێپرسراوی کارەکانی دەزانن لە مان سیتی ئیمتیازات و موچەی باشتریان پبۆ تەرخاندەکرێت و بەوپێیەی لە پێشوودا پەیوەندیان لەگەڵ یانەکەدا هەبووە، حەزدەکەن هالاندی کوڕیش لە هەمان یانە یاریبکات.