شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێم دەکات

کەشناسی هەرێم ئاشکرایکرد، شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و کاریگەری شەپۆلەکە لە ڕۆژی چوارشەممە وە دەستپێدەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کەشناسی هەرێم کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە تێیدا هاتووە، ” شەپۆڵێکى باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات سەرەتاى هاتنى شەپۆڵى باران بارینەکە لە ئێوارەى شەوى چوارشەممە لەسەر پێنج شەممە دەست پێدەکات بە دوو قۆناغ یەکەمیان لە درەنگانى شەوى چوارشەممە دەست پێدەکات زیاتر باران بارینەکە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت وە سەنتەرى پارێزگاکان ئەگەرى نمە بارانى دەبێت”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” رۆژى پێنجشەممە لە کاتەکانى رۆژدا ئاسمان زیاتر نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 4-6 پلەى سیلیزى، لەگەڵ زیادبوونى خێراى با کە لە هەندێک ناوچە بۆ سەرووى 40 کم لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە “لە شەودا قۆناغى دووەمى باران بارینەکە دەسپێدەکات باران بارین لە سەرجەم ناوچەکان دەبارێت ڕۆژى هەینى شەپۆڵى باران بارینەکە چالاکتردەبێت و ئاستى باران بارین لە هەندێک ناوچە لێزمە باران دەبێت، ڕۆژى هەینى لەگەڵ باران بارین بارستە هەوایەکى سارد ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانى گەرما بە نزیکەى 6-8 پلە نزم دەکاتەوە بۆیە لەکاتى  باران بارین ئەگەرى تەزرە بارین دەبێت لە هەندێ ناوچە لەگەڵ بەفر بارین لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان “کاریگەرى ئەم شەپۆڵە تا ئێوارەى رۆژى هەینى بەردەوامى دەبێت”.

May be an image of text

بابەتی پێشتر

دایكی ڕۆحی سورچییەكان، دایكە زەریفستان كێیە؟

بابەتی دواتر

مانچستەر سیتی کۆدی هالاندی ئاشکراکردووە و لە مباپێ دووردەکەوتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ.. ئەمساڵ لە هەرێم زیاتر لە پێنج هەزار و 300 ‏كەس بوونەتە قوربانی

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی یادکردنەوەی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆیە، به‌پێی ‏ئاماره‌كانى هاتوچۆی هەرێم، له‌ماوه‌ی 10 مانگى ئەمساڵدا 476 کەس لە…
Total
1
Share