ڕیمۆنتاداکەی بۆستن (150) ساڵە ڕووینەداوە

تیمی بۆستن سێڵتیکس لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا لە مەیامی هیتی بردەوە و ناچاریکردن یاریی حەوتەم و یەکلاکەرەوە ئەنجامبدەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، تیمی بۆستن سێڵتیکس لە یاریی شەشەمی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، بە ئەنجامی (103-104) لە مەیامی هیتی بردەوە.

بەو بردنەوەیە، دێریک وایت و هاوکارانی ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکانیان (3-3) لەگەڵ مەیامی هیت یەکسانکردەوە، بەو جۆرەش دوو تیمەکە ناچاردەبن یاریی حەوتەم و یەکلاکەرەوە ئەنجامبدەن.

تاوەکو ئێستا (150) حاڵەتی هاوشێوە بەدرێژایی مێژووی (NBA) ڕوویداوە، هیچ یانەیەک نەیتوانیوە ئەنجامی (3-0) یەکسانبکاتەوە، بۆیە ئەوەی لەگەڵ سێڵتیکس ڕوودەدات لەلایەن میدیاکانی ئەمریکاوە بە هەژەند و مێژوو ناودەبرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ جاری دووه‌م له‌ مێژوویدا جامی یوروپا لیگی به‌رزکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یاریی کۆتایی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆتایی یوروپا لیگ،…
Total
0
Share