جێرارد و ئالێگری دووانن لە پێنج پاڵێوراو بۆ پێگەکەی یۆرگن کلۆپ

پێنج ڕاهێنەر پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی یۆرگن کلۆپ لە ئەگەری دوورخستنەوەیدا

یۆرگن کلۆپ، ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوڵ لە دۆخێکی وەرزشیی خراپدایە و بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانیەوە دوورخستنەوەی بووەتە باسوخواسی میدیاکانی بەریتانیا.

سەرەڕای ئەوەی کلۆپ لە کۆتا پرێس کۆنفرانسدا دووپاتیکردەوە، بیر لە دەستلەکارکێشانەوە ناکاتەوە و ئیدارەی یانەکەشی پلانیان نییە بۆ دوورخستنەوە، بەڵام هەندێک لە سەرچاوەکان پێیان وایە لە حاڵەتی بەردەوامبوونی ئەنجامە خراپەکاندا ئیدارەی ڕێدز ناچاردەبن لەبارەیەوە بڕیارێک بدەن.

لیڤەرپوڵ لە کۆتا حەوت ڕوبەڕوبوونەوەدا تەنها لە شیفێلد یونایتدی کۆتایی ڕیزبەندی پریمەرلیگی بردووەتەوە. شەش دۆڕاندنی لەسەریەکی تۆمارکردووە و ئەوەش لە مێژووی یانەکەدا ڕووینەداوە.

ڕۆژنامەی ئاس شیکارییەکی بۆ بارودۆخەکە کردووە و پێنج ڕاهێنەریشی وەک باشترین کەسایەتیەکان بۆ جێگرتنەوەی کلۆپ دیاریکردووە، کە پێکهاتوون لە:

ستیڤن جێرارد: ئەفسانەی لیڤەرپوڵ و لە ئێستادا ڕاهێنەری یانەی گلاسگۆ ڕەینجەرزی سکۆتلەندیە و دوای 10 ساڵ دابڕان نازناوی ئەم وەرزەی چنیوەتەوە.

ستیڤن جێرارد، ڕاهێنەری گلاسگۆ

جولیان ناگڵسمان: ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە لە یانەی لایپزیک کاردەکات و یەکێکە لە باشترینەکانی ئەم سەردەمە، لەلایەن چەندین یانەی گەورەی دیکەوە داواکراوە.

جولیان ناگلسمان، ڕاهێنەری یانەی لایپزیک

مارکۆ ڕۆزا: ڕاهێنەری یانەی بوروسیا مونشنگلادباخ یەکێکە لە باشترینەکانی بوندس لیگ و وەرزی داهاتوو بڕیارە پۆستی ڕاهێنەری دۆرتمۆند بگرێتە ئەستۆ، بەدوور نازانرێت لە ئەگەری پێشکەشکردنی بۆندێکی بەهێزدا ئاڕاستەی ڕووە و لیڤەرپوڵ بگۆڕێت.

مارکۆ ڕۆز، ڕاهێنەری یانەی بوروسیا مونشنگلادباخ

پیپین لیندەرس: یاریدەدەری خودی یۆرگن کلۆپە، ڕاهێنەرە هۆڵەندیەکە لە 2014وە لە ڕیزەکانی لیڤەرپوڵ دەستبەکاربووە و هەمان خەسڵەت و فەلسەفەی کلۆپی هەیە.

پیپن لیندەرس، یاریدەدەری ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ

ماسیمیلیانۆ ئالێگری: ڕاهێنەری پێشووی میلان و یوڤانتۆسە، لە ڕووی ئەزموونەوە لە هەموو ئەوانەی دیکە بەتواناترە، لە ئێستادا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەماوە و گواستنەوەی بێبەرانبەرە.

ماسیمیلیانۆ ئالێگری، ڕاهێنەری پێشووی یوڤانتۆس
بابەتی پێشتر

مانچستەر سیتی کۆدی هالاندی ئاشکراکردووە و لە مباپێ دووردەکەوتووەتەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی ڕێكنەكەوتن لەگەڵ بەغداد لەسەر پشكی هەرێم هۆشداری دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share