بایرن گەوهەرێکی لاماسیای ڕفاند

یانەی بایرن میونشن سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی ئادەم ئازنو، کە یەکێکە لە بەهرە ناوازەکانی فێرگەی لاماسیای بەرشلۆنە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی، حەسەن ساڵحەمیدزیچی بەڕێوەبەری وەرزشیی بایرن دەستی بە پڕۆسەی کۆکردنەوەی باشترینی بەهرەکانی ئەوروپا کردووە، سەرەتا ماتیاس تێلی لە یانەی ستاد ڕینسی فەرەنسییەوە گواستووەتەوە کە لە پێگەکانی هێرشبردندا یاری دەکات.

دووەم هەنگاوی ساڵحەمیدزیچ کڕینی ئادەم ئازنوی بەرگریکاری باڵی چەپی لاوانی یانەی بەرشلۆنە بووە، گرێبەستەکەشی بۆ ماوەی سێ وەرز واژۆ کراوە.

ئازنو هەڵگری هەردوو ڕەگەزنامەی مەغریب و ئیسپانیایە، یەکێکە لە باشترینەکانی باڵی بەرگریی لاوانی بارسا (خوار 16 ساڵ)، تەمەنی 16 ساڵە و لە داهاتوودا دەبێتە کێبڕکێکانی ئالفۆنس دەیڤیز، سەرەتا لە پێکهاتەکانی لاوان دەست بە یاریکردن دەکات و مافی ئەوەشی دەبێت گرێبەستێکی نوێ بۆ پێکهاتەی یەکەم واژۆ بکات.

بابەتی پێشتر

لەبارەی پلەبەرزكردنەوەوە پەرلەمان بڕیاریدا

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق دەرچووان دادەمەزرێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share