سیمیۆنی باشترین جێگرەوەی بۆ سوارێز دۆزیوەتەوە

ئەتلەتیکۆ مەدرید لە گواستنەوەی یەکێک لە باشترین یاریزانانی تیمی ئۆڵیمپی ئیسپانیا نزیکبووەتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی ئەتلەتیکۆ لە ئێستادا سەرقاڵن بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی ڕافا میر، هێرشبەری ئۆڵیمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

ڕافا سەرەڕای ئەوەی سەرەتاکانی لە یانەی ڤالێنسیا بووە، بەڵام بەفەرمی یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتنە و لە 2018وە بەخواستن بۆ یانەکانی لاس پاڵماس، نۆتینگهام فۆرێست و هوێسکا یاریکردووە.

هێرشبەرە تەمەن 24 ساڵەکە لە پێگەی ژمارە (9) یاریدەکات، وەرزی ڕابردوو 16 گۆڵی لە خولی پلە یەك بۆ هوێسکا تۆمارکردووە، بەڵام یانەكە دابەزی بۆ پلە دوو، نرخی گواستنەوەی تەنها 15 ملیۆن یورۆیە.

بەپێی سەرچاوەکە، لەسەر ڕاسپاردەی دیێگۆ سیمیۆنی، ڕافا میر پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە دەکات، دەبێتە هاوکار و جێگرەوەی لویس سوارێز، بەم جۆرەش خۆیان لە واژووکردنی بۆندێکی گەورە و گرانبەها دەپارێزن، بەوپێیەی لە پێشوودا هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی ئەنتوان گریزمان و چەند گرانبەهایەکی دیکە بووە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: بانگەشەی هەڵبژاردن بەپێی یاسا بەرکارەکان و بەرژەوەندیی گشتی بێت

بابەتی دواتر

شازادەی قەتەر مژدانەی مێسی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیانیچ: نازانم بۆ یاریناکەم و بێزارم

ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشلۆنە، میرالیم پیانیچ هۆکاری دوورخستنەوەی لەلایەن ڕۆناڵد کومانەوە نازانێت و دووپاتیشیدەکاتەوە، کە بێزارە. پیانیچ…
Total
0
Share