وەزارەتی تەندروستی: 198 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 6ی ئازار ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و بەوپێیەش 198 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و سێ کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لە ڕاگەیەنرفاوێکدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، “لە هەولێر 63 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لە سلێمانی 37 کەس، دهۆک 94 کەس و گەرمیانیش چوار کەس توشی کۆرۆنا بوون”.

ئاماژە بەوەشکراوە کە سێ کەس لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان گیانیانلەدەستداوە کە دوانیان لە هەولێر و یەکێکیشیان لە دهۆک بووە.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان  تاوەکو ئێستا 110 هەزار و 256 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە  104 هەزار و 353 کەسیان چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و  534 کەسیشیان گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سیستانی و پاپای ڤاتیکان لەسەر کۆبوونەوەکەی نێوانیان

بابەتی دواتر

باوكیان چەكداری داعش بووە.. 12 منداڵی ژنانی ئێزدی گەڕێندرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبووە گومانلێكراوەكانی هەولێر تووشی ئۆمیكرۆن نەبوون

وته‌بێژى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، توشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ شاره‌كه‌یان ‏تۆماركرابێت، ئەو تووشبووانەی گوماندەكرا تووشی گۆڕاوەكە بووبن، وادەرنەچوو.‏ بژار…
Total
0
Share