زانایان هۆشداری لە گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا دەدەن

لەگەڵ بەردەوامیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڵمەتەکانی کوتان لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا هێشتا مەترسیی زانایان مەترسییان لە دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا هەیە کە توانای شکستهێنانی بە ڤاکسینەکان هەبێت.

بەپێی ئەو شیکارییانەی شارەزایانی بەریتانی کردوویانە دەریدەخات ئەگەری هەیە زنجیرەیەکی کۆرۆنا سەرهەڵبدات کە شکست بە سەرجەم جۆرەکانی ڤاکسین بهێنێت.

زاناکان دەڵێن، سەرهەڵدانی ئەو جۆرە ڤایرۆسە دڵنیایی نییە بەڵام دڵنیان لەوەی گۆڕاوەکانی کۆرۆنا بەردەوام دەبن لە دەرکەوتن.

باسیانلەوەشکردووە، ئەو جۆرەی کۆرۆنا ئەگەری هەیە لە دووبارە دروستبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە پێکهاتەی دوو جۆری گۆڕاوەکانی پێشوو بێت وەک ئەلفا و بیتا یان دەلتا.

بۆ پارێزگاری لە سەرهەڵدانی ئەو جۆرە داوا لە وڵاتانی جیهان دەکەن ڕێکارەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و زنجیرە گۆراوەکان توندتر بکەن تاوەکو ڕێگربێت لە دەرفەتی سەرهەڵدانی جۆری دیکە.

دەشڵێن، ئەو زنجیرە گۆڕاوانەی لە چەند مانگی ڕابردوودا دەرکەوتوون توانای مانەوەیان زیاتر بووە لەبەرامبەر ئەو بەرگرییەی جەستە بەهۆی ڤاکسینەکانی کۆرۆناوە دروستی دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو شیکارییانە بەڵگەی تەواوەتی نین لەبارەی سەرهەڵدانی گۆراوێکی لەوجۆرە، ئەوە تەنها تیۆرییەکی پێشوەختەیە.

بابەتی پێشتر

هەناردەكردن لە ئێرانەوە بۆ عێراق و هەرێم بەڕێژەی 54% زیادیكردووە

بابەتی دواتر

دەسەڵاتی وەبەرهێنان بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان شۆڕكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share