كەرەنتین لە ئەڵمانیا درێژكرایەوە

ئەنجێلا مێركل، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا

كەرەنتین لە ناوچە و هەرێمەكانی ئەڵمانیا بەهۆی كۆرۆناوە تا 28ی ئازار درێژكرایەوە، هەروەك ڕێككەوتن كرا لەسەر ستراتیژی سەرلەنوێ كردنەوەی هەنگاو بە هەنگاو.

ئەنجێلا مێركل، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئازار ڕایگەیاند، ڕێككەوتن لەگەڵ سەرۆك حكومەتەكانی ویلایەتەكانی ئەڵمانیا كراوە بۆ درێژكردنەوەی كەرەنتین بەهۆی پەتای كۆرۆناوە تا 28ی ئەم مانگە.

وتوێژەكانی نێوان مێركڵ و سەرۆك حكومەتەكان زیاتر لە 10 كاتژمێری خایاند، بەهۆی بوونی ناكۆكی لەسەر بژاردەكانی تایبەت بە كەرەنتین یان سوككردنی ڕێوشوێنەكان، هەروەها ئەوەی بە ستراتیژی سەرلەنوێ كردنەوەی هەنگاو بە هەنگاو لەئارادابوو.

بەپێی ڕێككەوتنەكە كۆتوبەندەكانی پەیوەندی لە دووشەممەی داهاتووەوە سوكدەكرێت، هەروەك ڕێگە بە هەر خێزانێك دەدرێت كۆببنەوە بە لانی كەمی پێنج كەس سەرەڕای منداڵی خوار تەمەن 14 ساڵ.

لەكاتێكیشدا ئەگەر ڕێژەی توشبوون كەمبكاتەوە، كۆتوبەندەكانی دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەكرێتەوە و ڕێگە بە كۆگاكانی فرۆشتنی كتێب و گوڵ دەدرێت سەرلەنوێ دەرگاكانیان لە سەرجەم ناوچەكانی وڵاتدا بكەنەوە لەگەڵ پابەندبوون بە مەرجی كاری پاكژكردنەوە، لەئێستاشدا بەشێك لەو كۆگایانە بە كردەیی كراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

هەرێم.. لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 202 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

مێژووی سەرۆکەکانی یانەی بەرشلۆنە لە نێوان دوورخستنەوە و زیندانیکردن و کوشتندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان دەگاتە ئۆكرانیا

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی ئۆكرانیا بكات و لەگەڵ هاوتا ئۆكرانییەكەیدا كۆببێتەوە. میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە بڕیارە…
Total
0
Share