بایدن و شی جین بینگ كۆدەبنەوە

پێشبینی دەكرێت هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و چین لە 15ی ئەم مانگە لە سان فرانسیسكۆ كۆببنەوە وەك یەكەم كۆبوونەوەی لوتكەی هەردوو هێزە ركابەرەكە، وەك ئەوەی دوو سەرچاوەی ئاگادار ئاماژەیان پێداوە.

هیچ كام لە حكومەتی ئەو دوو وڵاتە بە فەرمی وادەی كۆبوونەوەكەیان ئاشكرانەكردووە، بەڵام رێوشوێنەكانیان بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە دەستپێكردووە لە پەراوێزی لوتكەی داهاتووی مونتەدای هەماهەنگیی ئابوریی ئاسیا و زەریای هێمن كە ویلایەتە یەكگرتووەكان میوانداری دەكات، وەك ئەوەی بەپرسێكی ئەمریكی و دیپلۆماتكارێكی نیشتەجێی واشنتن باسیان لێوەكردووە بە مەرجی ئەوەی ناویان ئاشكرانەكرێت.

كارین جان-بیار، وتەبێژی كۆشكی سپی لە 31ی تشرینی یەكەم رایگەیاند، واشنتن هیوادارە “گفتوگۆیەكی بونیادنەر لە سان فرانسیسكۆ” لەنێوان هەردوو سەرۆكدا ئەنجامبدرێت.

كۆبوونەوەكە دەبێتە یەكەمی نێوان جۆ بایدن-ی سەرۆكی ئەمریكا شی جین بینگ-ی سەرۆكی چین دوای ئەوەی لە تشرینی دووەمی 2022دا گفتوگۆیەكی دورودرێژیان لە بالی ئەنجامدا، لە پەراوێزی لوتكەی كۆمەڵەی بیست.

لەگەڵ ئەوەی هەردوو سەرۆك بە ئەرێنی لەبارەی گفتوگۆكانیانەوە دوان، بەڵام جارێكی دیكە ناكۆكییەكانی نێوان هەردوو وڵات سەریهەڵدایەوە، بەتایبەت سەبارەت لە پرسی باڵۆنە چاودێرییە چینییەكە، فشارەكانی ئەمریكا لەسەر هەناردەی پارچەی ئەلیكترۆنیی چینی و پرسی تایوان.

بابەتی پێشتر

كەسێك بە تۆمەتی كوشتنی براكەی دەستگیركرا

بابەتی دواتر

دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کۆتایی دێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share