ئەمڕۆ، پێنجشەممە ململانێی یانەکان لە خول و جامەکانی ئەوروپا بەردەوامی دەبێت و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.
لە جامی شای ئیسپانیا و دوای یەکلاییبوونەوەی کێبڕکێی نێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ئیشبیلیە، یانەکانی لیڤانتی و ئەتلەتیک بلباو لە یاریگای سیوتات دی ڤالێنسیا یاری گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی ئەنجامدەدەن و جەمسەری دووەمی یاری کۆتایی جامەکە ئاشکرا دەبێت.
لە خولی نایابی ئینگلیزی، سێ ڕوبەڕوبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا فولهام میوانداری تۆتنهام دەکات، هەروەها یاری لوتکەی هەفتەی 29 لەنێوان یانەکانی لیڤەرپوڵ و چێڵسی کاتژمێر (11:15) بەکاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز سازدەکرێت،
لە خولی ئیتاڵیاش یارییەکی بەهێز لە نێوان ئینتەرمیلانی یەکەمی ڕیزبەندی و پارما دەکرێت.
کۆپا دێل رێ (قۆناغی نیوەی کۆتایی – یاری گەڕانەوە)
لیڤانتی – ئەتلەتیک بلباو (11:00)
پریمەرلیگ (هەفتەی 29)
وێست برۆمیچ ئالبیۆن – ئێڤەرتۆن (9:00)
فولهام – تۆتنهام (9:00)
لیڤەرپوڵ – چێڵسی (11:15)
کالچیۆ (هەفتەی 25)
پارما – ئینتەرمیلان (10:45)