ڕیاڵ مەدرید چۆن ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ دەکات؟

وەرزێکی ئێسکشکێن چاوەڕوانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات، بۆ ئەو مەبەستە کارلۆ ئەنچیلۆتی لە ئەمریکا چەندین یاریی تاقیکاری بە یاریزانەکانی ئەنجام دەدات.

بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن ئیدارەی یانەی شاهانەوە بڕیاری لەسەر دراوە، ڕێکەوتی 8/7 (هەشتی تەممووز) یاریزانانی ڕیاڵ کۆتایی بە پشووی هاوینە دەهێنن و دەگەڕێنەوە بۆ ڤاڵدیباس، تەنها ئەو یاریزانانە نەبێت کە بەشدارییان لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکاندا کردووە.

سەرەتا ئەنتۆنیۆ پینتۆس پشکنینی جەستەیی بۆ یاریزانان دەکات، پاشان بەرەو ئەمریکا گەشت دەکەن کە لە ساڵی 2019وە بەهۆی کۆرۆناوە نەیانتوانیوە سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.

دوای گەڕانەوەی یاریزانە نێودەوڵەتییەکدان لەنێوان 23ی تەممووز (23/7) تاوەکو 10/8 (هەشتی ئاب) چوار یاریی گرنگ ئەنجام دەدەن، لەنێوانیاندا جامی سوپەری ئەوروپا و کلاسیکۆ.

23/7/2022

ڕیاڵ مەدرید – بەرشلۆنە (یاریی دۆستانە لە لاس ڤیگاس)

26/7/2022

ڕیاڵ مەدرید – کلەب ئەمریکا (یاریی دۆستانە لە سان فرانسیسکۆ)

30/7/2022

ڕیاڵ مەدرید – یوڤانتۆس (یاریی دۆستانە لە لۆس ئەنجلس)

10/8/2022

ڕیاڵ مەدرید – ئینتراخت فرانکفۆرت (جامی سوپەری ئەوروپا لە هیڵسنکی)

لەدوای ئەم چالاکییانە، یانەی شاهانە دەست بە وەرزی نوێ دەکات و بەشداری لە پێنج خولدا دەکات (لالیگا، کۆپا دێل ڕێ، چامپیۆنزلیگ، سوپەری ئیسپانیا، جامی جیهانیی یانەکان)

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئۆساسونا تۆمارکرد

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خوولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئۆساسونا تۆمارکرد.…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ ڤێلانس داماڵی و له‌پله‌ی سێیه‌مدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 19ی خولی نایابی ئینگلیزی ڕووبه‌ڕووی بێرنڵی بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد. ئەمڕۆ یه‌کشەممە،…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە سویسرا داماڵی و پەیامێکی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و سویسرا ئەنجامدرا،…
Total
0
Share