کێ شایستەی باڵۆن دۆرە؟ سادیۆ مانێ وەڵامدەداتەوە..

سادیۆ مانێ، ئەستێرەی سەنیگالی یانەی بایرن میونشن، کەریم بنزیمە بە باشترینی جیهان و شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەزانێت.

مانێ لەبارەی باڵۆن دۆری 2022 و پاڵێوراوانی خەڵاتەکەوە بە “کەناڵ پلەس”ی فەرەنسی ڕاگەیاندووە، “ڕاستگۆیانە، ئەمساڵ کەریم شایەنی بردنەوەی باڵۆن دۆرە، وەرزێکی نایابی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەڕێکرد، ناسناوی چامپیۆنزلیگی بردەوە و پێموایە زۆر بە ئاسانی شایەنی خەڵاتەکەیە، دڵخۆشم بۆی.”
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، “دەزانم کە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2021م بەدەستهێناوە، ئەوە شانازی بوو بۆ خۆم و وڵات و خێزانەکەم، شادمانم بە بەدەستهێنانی ئەم ناسناوە، چونکە یەکەم ناسناوە لەگەڵ وڵاتەکەم، بەڵام ڕاستگۆیانە پێتان دەڵێم، بنزیمە شایەنی باڵۆن دۆرە.”

بنزیمە پاڵێوراوی خەڵاتی باڵۆن دۆرە، بە هەمانشێوە سادیۆ مانێ یەکێکە لە باشترینەکان، زۆرینەی شارەزایانی تۆپی پێ پێیانوایە ئەستێرە فەرەنسییەکە بۆ جاری یەکەم لە مێژوویدا خەڵاتەکە وەردەگرێت.

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد لەگەڵ تین هاگ-یشدا ڕاست نەبووە !

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە لەبارەی گریزمانەوە بڕیارە قورسەکەی دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share