فیفا ناوی بەهێزترین و لاوازترین خولی ناوخۆیی ئەوروپا ئاشکرادەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا باشترین خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا ئاشکرادەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان “فیفا” ڕیزبەندی باشترین و خراپترین خولە ناوخۆییەکانی وڵاتانی ئەوروپا بڵاودەکاتەوە و خولی فەرەنسا لە پلەی یەکەمدایە.

باشترینەکان لەلایەن فیفاوە بە شێوەیەک دیاریکراون کە لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا (لە 2005وە تاوەکو ئێستا) زۆرترین پاڵەوانیان هەبووە، واتا پاڵەوانەکان هەمەجۆر بوون و تەنها یانەیەک و دووان نەبوون، بەوەش ڕێژەی کێبڕکێکردنی یانەکان دەردەکەوێت.

لەسەر ئاستی کیشوەری ئەوروپا، خولی پلە یەکی فەرەنسا “لیگا 1” بەهێزترین و کێبڕکێکارترین خول بووە لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا، تیایدا حەوت یانە توانیویانە نازناوەکە بەدەستبهێنن کە پێکهاتوون لە یانەکانی: مۆناکۆ، مۆنتیپیلێ، پاریس سانت جێرمان، ئۆڵیمپیک لیۆن، لیل، بۆردۆ، ئۆڵیمپیک مارسیلیا.

لە پلەی دووەمدا خولی نایابی ئینگلیزی هاتووە “پریمەرلیگ”، بەوپێیەی لە ماوەی 15 ساڵدا پێنج پاڵەوانی جیاوازی بە خۆیەوە بینیوە، کە پێکهاتوون لە یانەکانی: مانچستەر سیتی، مانچستەر یونایتد، لیڤەرپوڵ، چێڵسی، لیستەر سیتی.

پلەی سێیەمی باشترین خولەکانیش بۆ خولی پلە یەکی ئەڵمانیا بووە “بوندس لیگ”، کە لە ماوەی 15 ساڵدا چوار پاڵەوانی لە خۆگرتووە، یانەکانی بایرن میونشن، بوروسیا دۆرتمۆند، شتوتگارت، ڤۆلفسبۆرگ بوون.

لە پلەکانی چوارەم بۆ پێنجەم ئیسپانیا “لالیگا” و ئیتاڵیا “سیریا ئەی” ناویان هاتووە، کێبڕکێی یانەکان تیایاندا گشتگیر نەبووە و لە ماوەی 15 ساڵدا تەنها سێ یانە بوونەتە خاوەنی نازناوەکان، لە ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ و لە ئیتاڵیاش یوڤانتۆس و ئینتەرمیلان و میلان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ چوارینه‌کانی به‌رده‌وامه‌ و بلباوی به‌ چوار گۆڵ تێپه‌ڕاند

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیک بلباو…
زیاتر ببینە

بۆ به‌رشلۆنه‌ گونجاون؟ دی بۆیر له‌باره‌ی دیپای و گریزمانه‌وه‌ بۆچوونی ئاشکراده‌کات

ڕۆناڵد دی بۆیر، ئه‌ستێره‌ی دێرینی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا، له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا ئاماژه‌ به‌ گرنگی کڕینی مێمفس دیپای هاونیشتیمانی ده‌کات له‌لایه‌ن…
Total
0
Share