فیدراسیۆنی ئیسپانیا گڵۆپی سەوزی بۆ ئێنریکی داگیرساند

بەهۆی شکستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مۆندیالی 2022ی قەتەر، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا متمانەی بە لویس ئێنریکی ڕاهێنەر نەماوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی کەوتوون،  ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە زۆرینەی بڕیارەکانی لویس ئێنریکی ڕازی نەبوون و متمانەی پێشوویان پێی نەماوە، پێیانوابووە هەندێک لە یاریزانانی پێکهاتەکەش لە شکستەکەی مۆندیالدا هاوبەشبوون.

بەرپرسانی فیدراسیۆنی ئیسپانیا جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە ئێنریکی پێداگری لە شێوازێکی یاریکردن کردووە و هیچ چارەسەرێکی دیکەی نەبووە، بە هەمانشێوە یاریزانەکانیش لەو شێوازەدا جێدەستیان دیاربووە، بۆیە چاوەڕوانی ئەوە دەکەن ڕاهێنەر بەم نزیکانە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامبدات و خۆی بڕیار لە داهاتووی بدات.

بەرپرسانی فیدراسیۆنی ئیسپانیا هیچ ڕێگرییەک لە ئێنریکی ناکەن، تەنانەت ئەگەر بڕیاری دەستلەکارکێشانەوە بدات، پێشیان ڕاگەیاندووە کە وەرزێکی دیکە گرێبەستەکەی بە شێوەیەکی خۆڕسک کۆتاییدێت و مەرج نییە نوێبکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی "گەوهەرەکە"ی یەکلاییکردەوە

بابەتی دواتر

(14) لە (26).. نهێنی هەڵبژاردەی مەغریبە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share