پراندێلی وێنای تاکتیکی فیۆرنتینا ده‌گۆڕێت

چاوه‌ڕوانده‌کرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی کاره‌کانی له‌ یانه‌ی فیۆرنتینا، چیزاری پراندێلی ڕاهێنه‌ری نوێ شێوه‌ یاریکردن و تاکتیکی یانه‌که‌ بگۆڕێت.

بیپی یاچینی له‌ ڕابردوودا به‌ پێکهاته‌ی 3-5-2 یاریده‌کرد، به‌ڵام پراندێلی ئه‌و شێوه‌ پلانه‌ بۆ 4-3-3 یان 4-2-3-1 ده‌گۆڕێت و ڕۆڵی هێرشبه‌ری زیاتر به‌ گایتانۆ کاسترۆڤێلی ده‌به‌خشێت.

یاچینی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ پۆستی ڕاهێنه‌ری فیۆلا دوورخرایه‌وه‌ و له‌ جێگه‌ی پراندێلی ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبه‌کاربوو، ئه‌م ڕاهێنه‌ره‌ پێشتر له‌ فلۆرێنسا کاریکردووه‌ و شاره‌زای وردو درشتی یانه‌که‌یه‌، بۆیه‌ شاره‌زایان چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی لێده‌که‌ن.

له‌ کۆتا چاوپێکه‌وتنه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌کاندا، پراندێلی ڕایگه‌یاندووه‌، که‌ سۆفیان ئه‌مرابت شاره‌زای ڕه‌خساندنی گۆڵ نییه‌، هه‌روه‌ها کاتێک له‌ جێنه‌وا ڕاهێنانی به‌ کریستیان کوامی کردووه‌ بۆی ده‌رکه‌وتووه‌ توانای یاریکردنی له‌ سه‌نته‌ری هێرشبردن به‌پێی پێویست نییه‌.

ڕۆژنامه‌کانی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت و گۆڵی ئیتاڵی دووپاتیانکردووه‌ته‌وه‌، پلانی پراندلی له‌ نێوان 4-3-3 و 4-2-3-1 دا گۆڕانکاری ده‌کات، ڕاسته‌وخۆ له‌ پشت هێرشبه‌رانه‌وه‌ ئه‌رکی هێرشبه‌ری زیاتر به‌ کاسترۆڤێلی ده‌دات، هه‌روه‌ها فرانک ڕیبێری و کاییخۆن له‌گه‌ڵ‌ دوسان ڤالهۆڤیچ و پاتریک کۆترۆنی ده‌گونجێنێت، له‌ به‌رانبه‌ردا ئه‌مرابت له‌به‌رده‌م ئیریک پوڵگار له‌ هێڵی هێرشبه‌ری به‌کارده‌خات و لیرۆلا و بیراگیش وه‌ک باڵه‌کانی به‌رگری.

پراندێلی له‌ نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2010 به‌ر له‌وه‌ی ببێته‌ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له‌ فیۆرنتینا ڕاهێنه‌ر بووه‌، ئه‌زموونی ڕاهێنانی له‌ 12 یانه‌ی ئیتاڵی و ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا وه‌رگرتووه‌.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ بۆ کڕینی گه‌وهه‌رێکی به‌رازیلی ململانێی پێنج یانه‌ ده‌کات

بابەتی دواتر

مێسی یان مارادۆنا؟ دێل بۆسکی چووه‌ به‌ره‌ی ڕامۆس و فێرگسۆنه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share