وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند 237 کەس توشی کۆرۆنا بوون و سێ کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، “112 کەس لە هەولێر توشی ڤایرۆسەکە بوون، 45 لە سلێمانی، 72 لە دهۆک و هەشت کەس لە گەرمیان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا توشی کۆرۆنا بوون”.
ئاشکراشیکردووە کە سێ کەس گیانیانلەدەستداوە کە دووانیان لە هەولێر و کەسێکیش لە دهۆک بووە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 109 هەزار و 587 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 103 هەزار و 918 کەسیان چاکبوونەتەوە و 3525 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.