پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە و دەکرێت بە پڕۆژەی بازرگانی ڕایگەیاند، “ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لە ڕاستییەوە”.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی جەختیکردەوە، هەواڵەکە ڕاست نییە و سکاڵای یاساییان لەسەر پزیشکەکە تۆمارکردووە.

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، “یەکێک لە پزیشکەکانی سلێمانی لە چەند میدیایەک باسی لەوە کردووە، گوایە تەندروستیی سلێمانی نەخۆشخانەی فێرکاریی فرۆشتووە و شوێنەکە دەکرێت بە پڕۆژەی بازرگانی، لە بەرامبەر ئەم هەواڵە ناڕاستەدا تەندروستیی سلێمانی سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو پزیشکە تۆمارکردووە”.

دڵنیاییدا کە هەموو ئەو زانیارییانە ناڕاستن و تەندروستیی سلێمانی لە خەمی باشترکردن و فراوانکردنی نەخۆشخانەکەدایە.

جەختیشیکردەوە، “تەندروستی و وەک کەرتێکی گرنگی خزمەتکاری خەڵکی شاری سلێمانی بەردەوامدەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی کەرتی تەندروستیی حکومی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی وەرگرتنی خوێندكاران بڕیارێكی دەركرد

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌ییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 له‌سه‌ر…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان: لە چەند رۆژی ئاییندەدا ناوی سوودمەندانی یەکەکانی نیشتەجێبوون رادەگەیەندرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەڵێنیداوە لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دۆسیەی راگەیاندنی…
Total
0
Share