ئەمجارە لە فەرەنساوەیە.. گۆڕاوێكی دیكەی كۆرۆنا سەریهەڵدا

لەكاتێكدا جیهان لە ململانێ و ترسی زیادبوونی ژمارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا و گۆڕاوی ئۆمیكرۆندایە، بەپێی ڕاپۆرتەكان گۆڕاوێكی نوێی كۆرۆنا لە باشووری فەرەنسا تۆماركراوە، پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژ و هەفتەكانی ئایندەدا زیاتری لەبارەوە ڕوون ببێتەوە.

لەكاتێكدا وڵاتە ئەوروپییەكە بەدەست بڵاوبوونەوەی خێرا و مەترسیداری گۆڕاوی كۆرۆناوە دەناڵێنێت و ڕێوشوێنەكانی توندكردووەتەوە، خەڵك لەسەر لێكدووركەوتنەوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی هاندەدات، هەواڵی گۆڕاوە نوێیەكە بەرۆكی فەرەنسییەكانی گرت.

بەپێی ئەو تاقیكردنەوانەی تایبەت بە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراون و تیایدا پشكنین بۆ 12 كەس كراوە، جۆرێكی نوێ بەدیكراوە، وەك ئەوەی سایتی “تی ئۆنلاین”ی ئەڵمانی بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، تائێستا زانیاری زیاتر لەبارەی گۆڕاوە نوێیەكەی ڤایرۆسەكە و ئاستی مەترسییەكەی نازانرێت، كە بۆ یەكەمجار شارەزایانی تەندروستی لە پەیمانگای نەخۆشییە گوازراوەكان لە شاری مارسیلیای فەرەنسی ئاشكرایانكرد لە كەسێكدا كە بە چەند هەفتەیەك پێشتر لە كامیرۆن-ەوە گەڕابووەوە.

گۆڕاوە نوێیەكە بەشێوەیەكی كاتی ناوی (B.1.640.2)ی لێنراوە.

لەهەمات كاتدا ڕۆژنامەی (فرانكفۆرتەر ڕۆندشاو)ی ئەڵمانی بڵاویكردەوە شیكردنەوەی ڤایرۆسی بۆ جۆرە نوێیەكە بوونی 46 گۆڕانكاری دەرخستووە، ئەمەش زیاترە لە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن و پێدەچێت دژوارتربێت لێی.

ڕۆژنامە فەرەنسییەكان بڵاویانكردووەتەوە كە نازانرێت “تووشبووی ژمارە سفر” كە لە كامیرۆنەوە گەڕاوەتەوە بۆ فەرەنسا تێكەڵ بە خەڵك بووە یان نا.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەپێی ئامارەكانی زانكۆی هۆبكنزی ئەمریكی ڕێژەی كوتان دژ بە كۆرۆنا لە كامیرۆن 2.5% تێناپەڕێنێت.

بابەتی پێشتر

لەسەر هێرشەكانی ئەمدواییە پنتاگۆن ئێران تۆمەتباردەكات

بابەتی دواتر

ساوایەكی جێهێڵدراو لە تەوالێتی فڕۆكەیەكدا دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share