عێراق.. سێ تاوانباری تیرۆر لەسێدارەدران

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند کە وەزارەتی داد سزای لەسێدارەدانی سەر سێ تاوانباری تیرۆری لە زیندانی ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار جێبەجێکرد.

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە ڕایانگەیاند، “گروپێکی تایبەتمەند لە وەزارەتی دادی عێراقەوە سەردانی زیندانی ناوەندیی ناسرییەیان کرد کە ناسراوە بە (زیندانی نەهەنگ) و سزای لەسێدارەدانی سێ تاوانباری تیرۆریان جێبەجێکرد کە سەرجەمیان عێراقی بوون”.

بەوپێیەش یەکێک لەو تاوانبارانەی لەسێدارەدراوە جێبەجێکاری تەقینەوەکەی فوڵکەی عەروسەی پارێزگای بەسرە بووە لە ساڵی 2013 کە دەیان قوربانی لێکەوتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە دوای لەسێدارەدانیان تەرمی ئەو سێ کەسە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.

بەپێی یاسای تیرۆر کە لە ساڵی 2005 دەرچووە، هەرکەسێک تاوانباربێت بە ئەنجامدان، بەشداریکردن یان پلاندانان بۆ ئەنجامدانی کارێکی تیرۆریستی هەمان سزای کەسی سەرەکی ئەنجامدەری تاوانەکە وەردەگرێت.

بابەتی پێشتر

مێسی لە پاریس بەدوای خانودا دەگەڕێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: 237 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share