گەر ئەم نیشانانەت هەبوون ڕاستەوخۆ ڕێجیم ڕابگرە

پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراک (ڕێجیم) خۆماندووکردن و چاودێرییەکی زۆری دەوێت، تاکو کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر جەستە دابنێت، بە تایبەتی کە جەستەی هەرکەسێک بە جۆرێکی جیاواز پەرچەکرداری بۆ ڕێجیمکردن دەبێت.

لە کاتی پەیڕەوکردنی هەر بەرنامەیەکی خۆراکدا، گەر ئەم نیشانەنەت تێدا دەرکەوت، باشترە ڕاستەوخۆ بەرنامەکەت ڕابگریت.

کێشت ناگۆڕێت

زۆربەی جار ئەو بانگەشانەی لەبارەی دابەزاندنی 5 کیلۆگرامەوەن لە مانگێکدا، ڕاستەقینە نین. بەڵام ئەگەر پاش تێپەڕینی دوو هەفتە کێشت کەمی نەکرد، ئەوا باشترە بووەستیت.

جلوبەرگت

ئەگەر بەردەوام هەستت کرد جلوبەرگە کۆنەکانت بەبەرت نابن، ئەمە بەو واتایە دێت کە جەستەت گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە، بۆیە پێویستە ڕێجیمەکەت بگۆڕیت.

هەستکردنی بەردەوام بە برسێتی

کاتێک هەستی برسێتی داگیرتدەکات، ڕەنگە نیشانەیەک بێت بۆ کێشەی سووتاندنی خۆراک لە جەستەتدا، ئەمەش مەترسیی ئەوە دروستدەکات پاش ڕێجیمەکەت بە ڕێژەیەکی زۆر و کۆنترۆڵنەکراو کێشت زیادبکاتەوە.

میزاجی خراپ

گەر لە سەرەتای ڕێجیمەوە تێبینیتکرد بەهۆی بێزاری و میزاجی خراپتەوە هاوڕێکانت لێتدووردەکەونەوە، پێویستە ڕایبگریت.

بێهێزیی گشتی

کاتێک ناتوانیت چالاکییە ڕۆژانەکانت بەجێبهێنیت، نیشانەی ئەوەیە کە جەستەت بەشی پێویست وزە بەدەستناهێنێت، لەم بارەدا ڕێجیم دەبێتە مەترسی بۆ سەر تەندروستیت.

بەردەوام بیر لە خواردن دەکەیتەوە

“کاتێک ڕێجیم تەواودەبێت، شیرینییەکی زۆر یان ژەمێکی گەورەی پەتاتەی سوورەوەکراو دەخۆم”.. هەبوونی بەردەوامی ئەم بیرۆکانە لە مێشکتدا ئەشکەنجەیە بۆ دەروون و جەستەشت، کە لە ئەنجامی ڕێجیمی نەگونجاودان.

برسێتیت لا باشتربێت لە خواردنەکانی ناو بەرنامەکەت

گەر برسیبوونت لە خۆراکە تایبەتەکانی ڕێجیمەکەت لا باشتربێت، ئەمەش نیشانەی نەگونجاویی بەرنامەی خۆراکەکەتە.

لەرز و هەستکردن بە سەرما

هەستکردنی بەردەوام بە سەرما و تەنانەت لە هاوینیشدا، واتە هەبوونی کێشەیەک لە سووڕی خوێن و کەمیی شەکری جەستەدا بەهۆی بەرنامەی خۆراکی نەگونجاوەوە.

کێشەی هەرس

قەبزی یان سکچوون نیشانەن بۆ کێشە لە بەرنامەی خۆراکدا.

خەمۆکی

کاتێک ناتەوێت هیچ شتێک بکەیت و بەردەوام هەست بە خەمۆکی دەکەیت، ئەمە نیشانەیەکە لە جەستەتەوە و دەڵێت: واز لەم ڕێجیمە بێنە.

بابەتی پێشتر

یەکەمین حاڵەتی مردن بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

بابەتی دواتر

بوگاتی ئۆتۆمبێل بە تۆم كروز نافرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share