وەزارەتی تەندروستی: تکایە پشکنین بکەن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان کە ئەگەر بەرکەوتووی توشبوون یان نیشانەیان هەیە پشکنین بکەن.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” ئەگەر هەر نیشانەیەکت هەبوو یان ئەگەر نیشانەشت نەبوو، بەڵام بەرکەوتەی تووشبووانی کۆڕۆنا بووی، بۆ دڵنیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت، بەبێ دوو دڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر و ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار”.

ماوەی هەفتەیەکە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا و دوێنێش نزیکەی هەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر: بەعـ.ـسی هەیە لە سنووری پارتی بە پلەی باڵا خانەنشین کراوە

سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر رایدەگەیەنێت، هەبووە رۆژانێک بەعسی بووە، بەڵام بە بڕیاری پارتی بە پلەی باڵا خانەنشین…
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری ئەنجامدا

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی داوادەكات كارەكانی شەقامی 100 مەتری خێراتربكرێن. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ…
Total
0
Share