پۆمپەیۆ هێرشدەكاتە سەر بایدن: دەتەوێت سعودیە بكەیت بە دوژمن و لەگەڵ ئێران ڕێكبكەویت

مایك پۆمپەیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا، هێرشدەكاتە سەر ئیدارەكەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و تۆمەباری دەكات بەوەی سعودیە دەكات بە دوژمن.

دوای ئەوەی ئەمریكا تێوەگلانی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیەی لە كوشتنی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچی ڕاگەیاند، لە گفتوگۆیەكدا كە كەناڵی فۆكس نیوز بڵاویكردووەتەوە، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، “ئەم ئیدارەیە دەیەوێت هاوبەشێكی ئەمنیی گرنگی ئەمریكا كە سعودیەیە، بكات بە دوژمن.”

وتیشی، “دەیانەوێت لەگەڵ ئێرانییەكاندا دابنیشن و ڕێككەوتنیان لەگەڵدا بكەن، لەكاتێكدا ئێرانییەكان لە سەرتاسەری جیهاندا خەڵكیان كوشتووە زیاتر لەوانەی كە سعودیە لە ماوەی چوار ساڵی ئیدارەكەی ئێمە و هەشت ساڵی پێشووتریشدا كوشتوونی.”

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا ڕووی وتەكانی لە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كرد و وتی، “گەر بەدوای كرداری كوشتنی هەرێمایەتیدا دەگەڕێیت، پێویستە سەیری ئایەتوڵا خامنەیی و جەواد زەریف وەزیری دەرەوە و سەرۆك ڕۆحانی بكەیت، نەك سعودیە.”

بابەتی پێشتر

لە سەر چەند ماتۆرسکیلێکەوە تەقە لە دوو گەنج کراوە

بابەتی دواتر

ژمارەی ئەو ڤاكسینەی دەگاتە هەرێم چەندە و كێ دەگرێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share