لە سەر چەند ماتۆرسکیلێکەوە تەقە لە دوو گەنج کراوە

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد شەوی ڕابردوو لەسەر چەند ماتۆڕ سکیلێکەوە تەقە لە دوو گەنجکراوە و بریندار کراون.

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، “شەوی ڕابردوو 2ی ئازار دوو کەس بەبرینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لە نزیک پارکی گشتی قەڵادزێ تەقەیان لێکراوە، لە ئێستاشدا لەژێر چاودێری تەندروستی دان و یەکێک لە بریندارەکانیش شوێنەواری 3 فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە”.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەو گەنجانە وتوویانە لەلایەن چەند کەسێک بەسەر ماتۆڕسکیلەوە تەقەیان لێکراوە، لە شوێنی ڕووداوەکەش چەند قاوەنێکی فیشەکی جۆری دەمانچە لەلایەن هێزەکانمان دۆزراونەتەوە، تائێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانرەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ تۆمەتباران دەرچووە و دۆسیەی لێکۆڵیەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە”.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت ڕوو لە دابەزینە

بابەتی دواتر

پۆمپەیۆ هێرشدەكاتە سەر بایدن: دەتەوێت سعودیە بكەیت بە دوژمن و لەگەڵ ئێران ڕێكبكەویت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share