واشنتن پۆست: زیاتر لە یەک لەسەر سێی گەورە ڕێکلامکەران کارەکانیان لە تویتەر ڕاگرتووە

رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە، یەک لەسەر سێی ئەو کۆمپانیا گەورانەی رێکلام دەکەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا رێکلامەکانیان راگرتووە.

بەپێی شیکاری و چاودێریی رۆژنامەکە بۆ تیتەر لەدوای کڕینی لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە، زیاتر لە یەک لەسەر سێی ڕێکلامکەرە گەورەکانی تۆڕەکە کە 100 کۆمپانیا دەبن، لە دوو هەفتەی رابردوودا هیچ بڵاوکراوەیەکیان نەبووە.

لەو ژمارە ڕێکلامکەرانە 14یان لە هەرە بەناوبانگترین 50 کۆمپانیای ڕێکلامن.

لەو کۆمپانیا گەورانەی رێکلامیان راگرتووە بریتیین لە، کۆمپانیای دەرمانی Merck، کۆمپانیای Kellogg بۆ دروستکردنی حەب، کۆمپانیای Verizon و ژمارەیەکی دیکە.

کۆمپانیای گەورەی جێنێراڵ مۆتۆرزی ئەمریکی لە ماوەی دوو مانگە رێکلامەکانی راگرتووە.

تویتەر نزیکەی 90%ی داهاتەکەی لە ڕیەگەی ڕێکلامەکانییەوە بووە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا.

بابەتی پێشتر

وادەی کردنەوەی تونێلی دەربەندیخان راگەیەندرا

بابەتی دواتر

دوو كەس بەتۆمەتی كوشتن دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share