رێگری تورکیا لە بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ کۆتایی هات

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە کۆتاییدا داواکەی سویدی بۆ بە ئەندامبوونی لە ناتۆ پەسەند کرد و واژۆی کرد و پێدەچێت لە چەند رۆژێکی دیکەدا نوسراوەکە بنێرێتە ئەمریکا.

دوای داواکردنی بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ لە ساڵی 2022وە تورکیا رێگرە لەبەردەم ئەو هەنگاوە، بەڵام لەم هەفتەیەدا بە خێرایی جوڵەی کرد بۆ پەسەندکردنی داواکارییەکەی سوید، رۆژی سێشەممە پەرلەمانی تورکیا داواکەی پەسەند کرد و ئەمڕۆ هەینیش ئەردۆغان پەسەندی کرد.

پەسەندکردنی بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ، بەهۆی ئەوەوەیە، کۆنگرێسی ئەمەریکا فرۆشتنی فڕۆکەیF-16 ی بە تورکیا بەستووەتەوە بەوەی تورکیا داواکەی سوید پەسەند بکات.

 

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتووچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

پرۆسەی بەرهەمهێنان لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەستیپێكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share