نادیە موراد: كۆرۆنا كاریگەری لەسەر تەندروستیی ئەقڵیی ئێزیدییەكان هەیە

نادیە موراد، چالاكەوان و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئاشكرایكرد، “پەتای كۆرۆنا كاریگەییەكی خراپی كردووەتە سەر ژیانی ئێزیدییەكان و دۆخیانی هێندەی تر ناهەموار كردووە.”

لە وتارێكدا لە ڕۆژنامەی “گاردیان”، نادیە موراد ڕایگەیاند، “پەتای كۆرۆنا وای لە وڵاتان كردووە زیاتر بەڕووی ناوخۆی خۆیاندا بكشێنەوە، ئەوەش زیانی بەو ئێزیدییانە گەیاندووە كە ئاوارە و زیانمەند بوون و لە توندوتیژیی سێكسی ڕزگاربوون، چونكە ئێستا ئەوان پەراوێزدەخرێن.”

نادیە موراد دەڵێت، “ڕەنگە كاریگەرییەكانی ئەو پەراوێزخستنە لە پەتای كۆرۆنا كوژەرتر و كاریگەرتر بن.”

بە وتەی ئەو، لەم قۆناغەدا كاریگەرییەكانی پەراوێزخستنی ئێزیدییەكان، بوونەتەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەناو ئێزیدییەكان و تێكچوونی تەندروستیی ئەقڵییان بەڕادەیەكی زۆر خراپ، بۆیە تەنها لە ماوەی 16 ڕۆژی یەكەمی ئەمساڵدا، 11 گەنجی ئێزیدی خۆكوژییان كردووە.”

نادیە موراد وتیشی، “تاوانەكانی داعش دەرهەق بە ئێزیدییەكان وەك ڕەشەكوژی و بەكۆیلەكردن و بەسەربازكردنی زۆرەملێ و لاقەكردن، بوونەتەهۆی شۆكێكی كۆمەڵگەیی و تاكەكەسی.”

بابەتی پێشتر

چێڵسی بە پارەیەکی خەیاڵیەوە دەگەڕێتەوە ناو بازاڕی گواستنەوەکان

بابەتی دواتر

بانگخوازێكی عێراقی لە ئەڵمانیا بە 10 ساڵ زیندانی سزادەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: رێژنەباران دەبارێت

کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری رێژنەباران هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share