لە سبەینێوه‌ ده‌وام له‌ سلێمانى ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ ‏

پارێزگارى سلێمانى ڕایگه‌یاند، لە سبەینێوه‌ ده‌وام له‌ دامودەزگا حکومییەکان ئاسایی ‏دەبێتەوە و لە کاری ڕۆژانەی خۆیان بەردەوام دەبن.‏

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “لە ‏سبەینێ دووشەممه‌وە، دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان، لە کاری ‏ڕۆژانەی خۆیاندا بەردەوام دەبن و لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا دەوام ئاسایی ‏دەبێتەوە”. ‏

پارێزگار ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، دەسەڵاتی تەواو دراوە بە سەرۆکی هەموو یەکە ‏کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، لە هەر دۆخێکی لەناکاو و نائاسایی و ‏نەخوازراودا، بڕیاری پێویست تایبەت بە سنووری کارگێڕیی ئیدارەکانیان بدەن.‏

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو به‌هۆی به‌فربارین و سه‌رماوه‌ ده‌وام له‌ ‏فه‌رمانگه‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌رداهات.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە توێکاری بۆ تـ.ـەرمی ئەو پێشمەرگەیە دەکرێتەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە کـ.ـوژرا

جارێکی دیکە توێکاری بۆ تـ.ـەرمی ئەو پێشمەرگەیە دەکرێتەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە کـ.ـوژرا ئەمە دیمەنی ئێستای بەردەم…
Total
0
Share