بانگخوازێكی عێراقی لە ئەڵمانیا بە 10 ساڵ زیندانی سزادەدرێت

تۆمەتە سەرەكییەكەی ئامادەكردنی گەنجان و ناردنیان بووە بۆ شەڕ لە سوریا و عێراق.

دادگایەكی ئەڵمانیا بانگخوازێكی عێراقی كە وەك “پلاندارێژەی داعش” لە ئەڵمانیا ناویبردووە بە 10 ساڵ و نیو بەندكردن سزادەدات.

لە كۆتایی دادگاییە درێژەكەدا كە ماوەی سێ ساڵی خایاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی شوبات (ئەبو وەلا‌ء)ی بانگخوازی تەمەن 37 سزادرا، كە لە ساڵی 2001 ڕووی لە ئەڵمانیا كردووە و تۆمەتبارە بە “پەیوەندی بە ڕێكخراوە تیرۆرستییەكان و پشتیوانیكردنی تیرۆر و هاریكاری لە ئامادەكردنی كاری توندڕەوانە”.

تۆمەتە سەرەكییەكەشی ئامادەكردنی گەنجان و ناردنیان بووە بۆ شەڕ لە سوریا و عێراق.

پێشتر پۆلیسی ئەڵمانیا عەلی ئەحمەد عەبدولعەزیز عەبدوڵا كە (ئەبو وەلا‌ء) نازناوەكەیەتی لە تەمەنی 33 ساڵیدا دەستگیركرد لەگەڵ چوار كەسی دیكەدا كە ئەوانیش حەسەن كیلینك-ی بەڕەگەز تورك (51 ساڵ)، بۆبان سیمیونۆفیكۆ-ی ئەڵمانی-سڕبی (30 ساڵ)، مەحمود عمیرات (28 ساڵ) و ئەحمەد فیفس یوسف-ی كامیرۆنی (27) ساڵ.

دەستگیركردنەكانیان لە تشرینی دووەمی 2016 بوو، دادگاییكردنەكەشیان لە ئەیلولی 2017 دەستیپێكرد.

پاش دەستگیركردنیشیان، پۆلیسی ئەڵمانیا بڵاویكردەوە ئەندامانی تۆڕەكەی (ئەبو وەلا‌ء)ی بانگخوازی سەلەفی گفتوگۆیان كردووە لەبارەی پلانی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر دامەزراوەكانی تایبەت بە پۆلیس.

ئەبو وەلا‌ء لە ساڵی 2001دا وەك پەناخوازێك ڕویكردووەتە ئەڵمانیا و مزگەوتێكی لە هیلدسهایم كردووەتە مۆڵگەی كارەكانی.

بەپێی داواكاری گشتیی وڵاتەكە لانیكەم هەشت كەس، كە زۆرینەیان گەنجانن، و لەنێویاندا دوانەیەكی ئەڵمانی هەیە لە ساڵی 2015دا لە عێراق خۆیان تەقاندووەتەوە.

سزای سێ تۆمەتبارەكەی دیكە لەنێوان چوار بۆ هەشت ساڵدا بووە.

ژمارەی ئەو ئیسلامییانەی بە مەترسیدار دادەنرێن لە ئەڵمانیا لە ساڵی 2013ەوە پێنج هێندە زیادیكردووە و لەئێستادا گەیشتوونەتە 615، وەك ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بڵاویكردووەتەوە، لەكاتێكدا ژمارەی سەلەفییەكان بە نزیكەی 11 هەزار دەخەمڵێندرێن، واتە دوو هێندەی ژمارەیان لە ساڵی 2013دا.

س: ئەلحورە

بابەتی پێشتر

نادیە موراد: كۆرۆنا كاریگەری لەسەر تەندروستیی ئەقڵیی ئێزیدییەكان هەیە

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی بۆ دەزگای دەستپاکی: ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ئاستەنگ لەبەردەم کارەکانتان دروستبکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی دەچێتە دەرەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەرەو ئوردن بەڕێكەوت. ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە…
Total
0
Share