چێڵسی بە پارەیەکی خەیاڵیەوە دەگەڕێتەوە ناو بازاڕی گواستنەوەکان

سەرۆکی چێڵسی بەڵێنی بە توخێلداوە زیاتر لە 200 ملیۆنی بۆ تەرخانبکات

خاوەنی یانەی چێڵسی بەڵێنی بە ڕاهێنەری نوێی یانەکەیداوە، لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 پارەیەکی خەیاڵی لە کڕینی یاریزاناندا بۆ بەکاربخات.

هاوینی ڕابردوو لەسەر خواستی فرانک لامپارد، ئیدارەی بلوزی لەندەن زیاتر لە 200 ملیۆنی لە کڕینی چەندین یاریزانی گەورە و ناوداری وەک تیمۆ ڤێرنەر و حەکیم زەیاش و مێندی بەگەڕخست، بەڵام ئاستی پێکهاتەکە بەپێی پێویست نەبوو و ڕاهێنەری ناوبراو دوورخرایەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی ئاشکرایکردووە، کە دووبارە ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ بەڵێنی بە تۆماس توخێلی ڕاهێنەری نوێی یانە داوە لە هاوینی 2021 بڕی 260 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەی یاریزاناندا بۆ تەرخانبکات.

تۆماس توخێل، ڕاهێنەری یانەی چێڵسی

بەپێی سەرچاوەکە، لە ئەگەری گەیشتنی یانە شینەکەی شاری لەندەن بە ململانێکانی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ ڕەنگە ئەو بڕە زیاتریش بکات، بە پێچەوانەشەوە هەمان بڕی دیاریکراو لە کڕینی چەند یاریزانێک لەسەر خواستی ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە تەرخاندەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن میونشن له‌ ڕووسیا به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و ئینته‌رمیلان یه‌کسانبوو

  ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌روبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنێکی زه‌حمه‌تی به‌رانبه‌ر لۆکۆمۆتیڤ…
Total
0
Share