مانچستەر یونایتد بۆند پێشکەشی زەبەلاحەکەی میلان دەکات

جیانلویجی دۆناروما لەلایەن یانەی مانچستەر یونایتد و جەند یانەیەکی دیکەوە داواکراوە

گومان لە بەردەوامبوونی پەیوەندیەکانی نێوان یانەی ئەی سی میلان و جیانلویجی دونارۆمای گۆڵپارێز دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی بۆندێکی گەورە دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “تۆڵک تیم”، مانچستەر یونایتد ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی بۆندێکی گەورە کردووە بۆ گواستنەوەی دونارۆمای گۆڵپاریزی یانەی ئەی سی میلان.

دونارۆما بۆندەکەی بەرەو کۆتایی دەچێت و بەرپرسانی ڕۆسۆنێری ئۆفەری نوێیان پێشکەشکردووە، لە ئەگەری قایلبوونیدا دەبێتە یەکێک لە گرانبەهاترین گۆڵپارێزەکانی جیهان، لە بەرانبەردا بەرپرسانی ڕێد دێڤڵز دەیانەوێت بۆندێکی هاوشێوەی داڤید دی خیای پێشکەشبکەن کە بە گرانبەهاترین ئەژماردەکرێت.

دونارۆما لەلایەن ماڵپەڕی ترانسفێر مارکتەوە نرخەکەی بە 60 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە و جگە لە مانچستەر یونایتد، یانەکانی یوڤانتۆس و پاریس سانت جێرمان و چێڵسی خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

بابەتی پێشتر

ڕامۆس داهاتووی لە ڕیاڵ مەدرید یەکلاییکردەوە

بابەتی دواتر

ئۆساکا بۆ پلەی دووەم.. نوێترین ڕیزبەندی کوڕان و کچانی تێنسی سەرزەوی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی پاداشتی توخێل و سیلڤا دەکات

سەرۆکایەتیی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بڕیاریداوە پاداشتی تۆماس توخێلی ڕاهێنەر و تیاگۆ سیلڤای بەرگریکاری یانەکە بکات. بەپێی ئەو زانیارییانەی…
Total
0
Share