ڕووداوێکی سەیر لە یاریی نێوان ڕوسیا و کەنەدا لە ئۆڵیمپیادی پەکین ڕوویدا

لە ئۆڵیمپیادی زستانە کە لە پەکینی پایتەختی چین ئەنجامدەدرێت، بۆ یەکەم جار لە مێژووی وەرزشدا تیمێکی وەرزشی بە دەمامکەوە یارییکرد.

لە چێوەی یارییەکانی هۆکیی سەرسەهۆڵ لە ئۆڵیمپیادی پەکین 2022، تیمی ڕوسیا بڕیاربوو بەرامبەر تیمی کەنەدا یاریبکات، بەڵام ڕوسییەکان لەبیریانچوبوو پشکنینی (PCR)ی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامبدەن، بەوهۆیەوە یارییەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک ڕاگیرا.

بەوپێیەی پشکنینەکان بۆ سەلماندنی سەلامەتیی یاریزانان لە جۆری (PCR) کاتی دەوێت و ئەنجامەکان بەخێرایی ناگەڕێتەوە، ڕێکخەرانی خولەکە بڕیاریاندا بە یاریکردنی تیمی ڕوسیا، بەو مەرجەی سەرجەم یاریزانان دەمامک ببەستن.

تیمی ڕوسیا دوای کاتژمێرێک لە دواکەوتن، بەناچارییەوە بە دەمامکەوە گەڕانەوە ناو یاریگا و تەواوی یارییەکەیان بەو جۆرە ئەنجامدا، کە ئەوەش یەکەمین جارە لە مێژووی ئۆڵیمپیاد و وەرزشدا دوو تیمی جیهانی لە یەک یاریدا بە دەمامکەوە یاریبکەن.

لەکۆتاییشدا یارییەکە بە ئەنجامی (6-1) لەبەرژەوەندیی تیمی کەنەدا کۆتاییهات.

بابەتی پێشتر

دانیشتنی نوێنەران هەڵگیرا بۆ سبەینێ

بابەتی دواتر

زێدان بە مەرجی کریستیانۆ دەبێتە ڕاهێنەری پاریس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share