(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بەسەر واتفۆرد-دا سەرکەوت و گەڕایەوە لوتکە

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە یاریگای ڤیکەراج ڕۆد ڕووبەڕووی واتفۆرد بووەوە، ئەستێرەکانی یۆرگن کلۆپ بردنەوەیەکی گەورەیان تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ڤیکەراج ڕۆد بووە میوانی یانەی واتفۆرد، یارییەکە بە ئەنجامی (5-0) لە بەرژەوەندیی سوورپۆشەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێدز” لە خولەکەکانی 9، 37، 52، 54 و 90+1 لەلایەن سادیۆ مانێ، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ (سێ گۆڵ) و محەمەد سەڵاحەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/gdvlpz

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیڤەرپوڵ بەکۆکردنەوەی 18 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگی گرت، هەروەها یانەی واتفۆرد بە حەوت خاڵەوە لە پلەی (15)دا وەک خۆی مایەوە.

بابەتی پێشتر

كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێش یارییەكەی ڤالێنسیا

بابەتی دواتر

وێنە.. یەکەمین پێشانگای هاوبەشی کاری دەستیی ژنانی ئێران و سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی دەگەڕێتەوە

ئیدارەى یانەى بەرشلۆنە هەموو ڕێکارە یاساییەکانی پێشکەشی لا لیگا کردووە بۆ گەڕاندنەوەى مێسی. پێش ئەوەى بەرشلۆنە گرێبەست پێشکەشی…
Total
0
Share