ڕیاڵ پەشیمانە.. ڤینیسیۆز تێکەڵ بە گرێبەستی مباپێ ناکرێت

سەرۆکایەتی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە هەوڵەکانیان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ڤینیسیۆز جونیۆر بە کیلیان مباپێ پەشیمانبوونەتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، کە بەڕێوبەرانی یانەی شاهانە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ لە هاوینی 2021 دەستپێدەکەن، یەکێکیش لەو ئۆفەرانەی کە ئامادەکراوە و بڕیارە پێشکەشی بکەن ئاڵوگۆڕی ئاسکە فەرەنسیەکەیە بە ڤینیسیۆز جونیۆری بەرازیلی.

بەپێی زانیارییەکانی جوسێپ پێدرۆریڵ، ڕۆژنامەنوسی ناوداری ئیسپانیا و پێشکەشکاری پڕۆگرامی “ئیل شێرینگیتۆ”، دوای نیشاندانی ئاستێکی ناوازە بەرانبەر یانەی لیڤەرپوڵ و تۆمارکردنی دوو گۆڵ، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی شاهانە و هاوکارانی لە بیرۆکەی ئاڵوگۆڕکردنی ڤینیسیۆز بە مباپێ پەشیمانبوونەتەوە.

ڕۆژنامەنوسەکە ڕایدەگەیەنێت، کە لە ئێستادا بەڕێوبەرانی ڕیاڵ بیر لەوەدەکەنەوە بەردەوامی بە بەهرەی “ڤینی” بدەن.

مەدریدییەکان بڕیاریانداوە بە شێوەیەکی جیاواز هەوڵ بۆ واژووکردنی گرێبەستی یاریزانە فەرەنسیەکە بدەن کە نرخەکەی نزیکی 200 ملیۆن یورۆ دەبێتەوە، یاخود بەدوور نەزانراوە یاریزانێکی دیکە لە بری گەوهەرە بەرازیلیەکە پێشکەشی پاریس سانت جێرمان بکرێت، لەنمونەی ڕۆدریگۆ، یاخود ئیسکۆ.

ڤینیسیۆزی بەرازیلی لەم وەرزەدا 37 یاری بە درێسی ڕیاڵەوە ئەنجامداوە، شەش گۆڵی تۆمارکردووە و هەمان ژمارە گۆڵی بۆ هێرشبەرانی دیکە ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

شێخی قەتەر پلانی بۆ نێیمار و دێمبلی داڕشتووە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: بودجەی عێراق یاسایەكی هاوسەنگە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری مۆراتا لە ڕۆمایە

یانەی ڕۆما هەوڵەکانی بە ئاراستەی ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەستپێکردووە. ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە،…
Total
0
Share