ڕامۆس داهاتووی لە ڕیاڵ مەدرید یەکلاییکردەوە

ڕامۆس بڕیاریداوە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەردەوامبێت

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیسپانیا، ئەمڕۆ دووشەممە داهاتووی سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدریدیان یەکلاییکردەوە.

بۆندی ڕامۆس لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت، بەڵام یاریزانەکە پێی وایە ماڵئاواییکردن لە یانەی شاهانەی مەدرید بژاردەیەک نییە و جەختی لە بەردەوامبوون کردووەتەوە.

لەم بارەیەوە خولیۆ بۆلیدۆی ڕۆژنامەنوسی ڕادیۆ کادینا سێر ڕایگەیاندووە، ” سێرجیۆ ڕامۆس بۆچوونەکانی زۆر ڕوون و ئاشکرابوون و دەیەوێت لە مەدرید بەردەوامبێت، بەپێی ئەوەی بە من وتراوە، کاپیتانۆ هەرگیز بیری لە یانەی دیکە نەکردووەتەوە”.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەم بارەیەوە نوسیویەتی، ڕامۆس دەیەوێت لە ڕیاڵ مەدرید بەردەوامبێت، بەهەمان شێوە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە دەیەوێت بۆ دوو وەرزی دیکە ئۆفەری نوێی پێشکەشبکات، لە ئەگەری ڕێککەوتندا بۆندی نوێ بەر لە دەستپێکی وادەی گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 ئاشکرادەکرێت.

ڕامۆس لە ژیانی وەرزشییدا 713 یاری بەدرێسی مێرەنگیەوە ئەنجامداوە، 100 گۆڵی تۆمارکردووە و 40 گۆڵی بۆ یاریزانانی دیکە ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزێکی ئیتاڵی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژرا

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد بۆند پێشکەشی زەبەلاحەکەی میلان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share