ئۆساکا بۆ پلەی دووەم.. نوێترین ڕیزبەندی کوڕان و کچانی تێنسی سەرزەوی

دیۆکۆڤیچ و ئۆساکا دوای بردنەوەی ئوسترالیای کراوە لە ڕیزبەندی یاریزاناندا ژمارەی خاڵەکانیان زیادیکرد

ڕایەڵەی یانە پیشەوەرەکان بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچان نوێترین ڕیزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوییان بڵاوکردەوە.

دوای ئەوەی نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی و ناومی ئۆساکانی ژاپۆنی نازناوی پاڵەوانیەتی ئوسترالیای کراوەیان بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچان مسۆگەرکرد، ئەمڕۆ، دووشەممە ڕایەڵەی یانە پیشوەرەکان نوێترین ڕیزبەندی یاریزانانی بۆ وەرزی 2020/2021 بڵاوکردەوە.

لەسەر ئاستی کوڕان نۆڤاک دیۆکۆڤیچ بە (12.030) خاڵەوە لە لوتکەدا بەردەوامە و بە جیاوازی 2180 خاڵ پێش ڕافائێل نادالی ئەفسانەی ئیسپانی کەوتووە، دانیێل میدڤیدێڤی ڕووسی دوای بەدەستهێنانی پلەی دووەم لە ئوسترالیای کراوە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندووەتە 9735 خاڵ و لە پلەی چوارەمەوە بۆ سێیەم سەرکەوتووە.

ڕیزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی بۆ ئاستی کوڕان

لەسەر ئاستی کچان، ناومی ئۆساکای ژاپۆنی دوای چنینەوەی نازناوی ئوسترالیای کراوە، بۆ پلەی دووەم هەڵکشاوە، لە پلەی یەکەمیشدا ئاشلی پارتێ بەردەوامە.

ڕیزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی بۆ ئاستی کچان
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆلا: بەهۆی چامپیۆنزلیگەوە پێیانوایە ڕاهێنەرێکی شکستخواردووم، بەڵام گرنگ پریمەرلیگە

پێپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی مانچستەر سیتی لە چاوپێکەوتنێکدا وەڵامی ڕەخنەگرانی دەداتەوە و نازناوی پریمەرلیگ بە بایەخترینی وەرز…
Total
0
Share