کیێزا مروارییە بەنرخەکەی یوڤانتۆس و ئەو گەنجەی کێبڕکێی ئەفسانەکان دەکات

کیێزا بە چوار مانگ لە پێکهاتە سەرەکیەکانی ئەندریا پێرلۆ جێگەی خۆیی کردووەتەوە

لەم وەرزەدا یانەی یوڤانتۆس ئاستێکی ناهاوسەنگی نیشانداوە، هەندێجار بەهێز دەرکەوتوون و هەندێجاری دیکەش پێچەوانەکەی، ئەوەش کاریگەری لەسەر پێگەیان لە ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ دروستکردووە و لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش ئەرکیان قورسە.

لە سەردەمی ناوهاوسەنگی پێکهاتەکانی ئەندریا پێرلۆدا تاکە خاڵی ئەرێنی و چەسپاو فیدریکۆ کیێزای ئەستێرەی لاوی ئیتاڵی بووە، کە لەم وەرزەدا کاریگەر بووە و لە یەکەم وەرزییەوە هاوشێوەی ئەفسانەکان گۆڕانکاری دروستکردووە.

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوە بەرانبەر پۆرتۆ گۆڵێکی تۆمارکرد و هیوای بۆ یانەکەی گەڕاندەوە کە دوو گۆڵیان لەسەر تۆمارکرابوو، ڕەنگە ئەم گۆڵە ببێتە کۆتا بەردی ئەو بناغەیەی یاریزاناکە لە ماوەی چوار مانگدا لە ڕیزەکانی بیانکۆنێری بونیادیناوە.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی، لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا کەمینەیەک لە یاریزانانی خانمە پیرەکە توانیویانە ئەوکارە بکەن کە کیێزا کردوویەتی.

کیێزا لەم وەرزەدا هەشت گۆڵی تۆمارکردووە و یەکێکە لە گۆڵکارە یەکلاکەرەوەکانی بیانکۆنێری

کیێزا تۆمارکەری دوو گۆڵە لە خولی یانە پاڵەوانەکان و پێنج گۆڵ لە خولی ئیتاڵیا و گۆڵێک لە جامی ئیتاڵیا، ئەگەر بە مێژووی 30 ساڵەی یانەکەدا بچینەوە (لە ساڵی 1990وە) بۆمان دەردەکەوێت تەنها سێ یاریزان توانیویانە لە یەکەم وەرزدە هەمان ئەو ژمارانە بنوسنەوە.

لە تەمەنی 23 ساڵی و خوارتر و لە 19 یاری کالچیۆ و حەوت گەڕی چامپیۆنزلیگ و چوار گەڕی جامی ئیتاڵیا، تەنها ڕۆبێرتۆ باجیۆ، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، پاولۆ دیبالا توانیویانە لە ڕێژەی تۆماری گۆڵدا باشتر لە کیێزا دەربکەون.

https://www.youtube.com/watch?v=X2LWtBQZeTo

باجیۆ لە وەرزی 1990/1991 توانیویەتی 22 گۆڵ تۆماربکات، زڵاتان لە 2004/2005 نۆ گۆڵ و دیبالا لە 2015/2016 توانیویەتی 12 گۆڵ تۆماربکات.

داڤید تریزیگێی فەرەنسی بە درێسی یانە ئیتاڵیەکەوە لە وەرزی 2000/2001 توانیویەتی هەشت گۆڵ تۆماربکات، کە هەمان داتا و ژمارەی تۆمارکراوی کیێزایە لەم وەرزەدا.

جگە لە ڕێژەی تۆماری گۆڵ، گەوهەرەکەی ئیتاڵیا حەوت گۆڵی ڕەخساندووە، کە سەرجەمیان لە خولی ئیتاڵیا بوون و پەناڵتیەکیشی بۆ ئەژمارکراوە.

ئەوەی کیێزا لە ئەفسانەکانی دیکە جیادەکاتەوە پێگەکەیەتی، چونکە هەریەک لە باجیۆ و زڵاتان و دیبالا و تریزیگێ هێرشبەری ڕاستەوخۆ بوون، بەڵام مروارییە نوێیەکەی بیانکۆنێری لە باڵەکانی هێرشبەری یاریدەکات و ئەوەش وا دەکات داتاکانی گرنگییان زیاتربێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایش سەرانی جیهان دەربارەی گۆڕانی ئاووهەوا كۆدەكاتەوە

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستی: جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە كوردستان بڵاوبووەتەوە و گواستنەوەی خێرایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share