ئەنجومەنی ئاسایش سەرانی جیهان دەربارەی گۆڕانی ئاووهەوا كۆدەكاتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەی لوتكەی جیهان گرێبدات بۆ تاوتوێكردنی كاریگەری گۆڕانی ئاووهەوا لەسەر ئاشتی جیهانی، لەو پرسەدا كە 15 ئەندامەكەی ئەنجومەنەكە ناكۆكییان لەسەری هەیە.

ئەنجامدانی لوتكەكە، كە لەڕێی ڤیدیۆوە دەبێت، بە چەند ڕۆژێكی كەم دێت پاش گەڕانەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ ناو ڕێككەوتنی پاریس-ی تایبەت بە ئاووهەوا.

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، كە خاوەن بیرۆكەی ئەنجامدانی كۆبوونەوەكەیە و وڵاتەكەی سەرۆكایەتی ئەم خولەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات، وتەیەك لە لوتكەكە پێشكەشدەكات، جگە لە جۆن كیری، نێردەی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئاووهەوا و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا و قەیس سەعید، سەرۆكی تونس و وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین، هەروەها سەرۆك حكومەتەكانی (ئێرلەندا، ڤێتنام، نەرویج، كینیا و ئەستۆنیا).

پاش گەڕانەوەی واشنتن.. ڕێككەوتنی ئاووهەوای پاریس چی لەخۆدەگرێت؟

باڵیۆزێك لە نەتەوەیەكگرتووەكان، كە ناوی ئاشكرانەكراوە، دەڵێت، كۆبوونەوەكە دەبێتە تاقیكردنەوە بۆ پەیوەندییەكانی ئەمریكا-چین.

وتیشی، “پێویستە چاودێری ئەوە بكەین كە چینییەكان چۆن لەگەڵ ئەمریكییەكان دەچنە بابەتەكەوە” ئەوەشی وت، “ڕوس و چینییەكان بە خێرایی دەڵێن (گۆڕانی ئاووهەوا) پەیوەندی بە پرسەكانی ئەنجومەنی ئاسایشەوە نییە” بەڵام پێشیوایە “چینییەكان زیاتر كراوە دەبن بۆ گفتوگۆكردن لەسەری” كە بە بڕوای ئەو دەبێتە هۆی “دابڕینی ڕوسەكان”.

ڕوسیا پێشتر ئەوەی ڕاگەیاندووە كە گۆڕانی ئاووهەوا پرسێك نییە پێویست بكات ئەنجومەنی ئاسایش چارەسەری بكات، ئاژانسی فڕانس پرێس لەسەر زاری دیپلۆماتكارانی وڵاتەكە ڕایگەیاند، مۆسكۆ پێیباشە مامەڵەكردن لەسەر پرسی ئاووهەوا لەسەر بنەمای هەر حاڵەتێك بە جیا بێت.

لای خۆیانەوە هەندێك وڵاتی ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنەكە لەنێویشیاندا كینیا و نەیجەر، ترسی خۆیان بەڕوونی دەربارەی كاریگەری گۆڕانی ئاووهەوا لەسەر دۆخی ئەمنی نیشانداوە، لەكاتێكدا هەندێك وڵاتی دیكە پێیان باش نییە پرسەكە ببێتە كاری ئەنجومەنی ئاسایش.

بیل گەیتس: چارەسەری گرفتی كۆرۆنا ئاسانە بەراورد بە كێشەی ئاووهەوا

س: فڕانس 24

بابەتی پێشتر

دیۆکۆڤیچ نازناوی ئوسترالیای کراوەی بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

کیێزا مروارییە بەنرخەکەی یوڤانتۆس و ئەو گەنجەی کێبڕکێی ئەفسانەکان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەقەڵێك چووە ماڵێكەوە

چەقەڵێك چووە ماڵێكی قەزای دەربەندیخانەوە و پۆلیسی دارستان دەڵێت، “رێگەی هەڵەکردووە”. ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای…
زیاتر ببینە

پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزه‌زانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە، پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە. بەپێی پێشبینییەكانی…
Total
0
Share