کەشناسی: کۆتایی هەفتە ئەو شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە کۆتاییدێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتووی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان ڕۆژی پێنجشەممە کاریگەریی شەپۆلی باران بارین لەسەر هەرێمی کوردستان کۆتاییدێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەکانی گەرما لە سبەینێوە دوو تا سێ پلە نزم دەبێتەوە هەروەها کاریگەریی مانەوەى ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەى ڕووى لە ناوچەکە کردووە کۆتایی دێت.

پێشبینیی بەردەوامیی بارانبارین لە ئێوارەدا لە سنووری پارێزگای هەولێر دەکرێت، هەروەها لە شەودا نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان دەبێت و تا بەرەبەیان بەردەوام دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان باران بارین زیاتر دەبێت.

بەپێی کەشناسی لە ڕۆژى پێنجشەممەوە ئاسمان بە تەواوى  دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور.

بابەتی پێشتر

شوێنی وەرگیرانی زیاتر لە نیوەی خوێندکاران گۆڕانکاریی بەسەرداهات

بابەتی دواتر

ڕێژەی وەرگرتنی دەرچووان كرایە 90% و دەگەیەنرێتە 100%

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share