دووبارە شەپۆلێكی گەرما هەرێم دەگرێتەوە

سبەینێ دووبارە لە هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە، سێشەممە بەرزبوونەوەكە دەگاتە لوتكە و لە گەرمیان دەگاتە نزیكەی 50 پلەی سیلیزی.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەكانی بۆ ئەمرۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە، لە سبەینێوە پلەكانی گەرما نزیكەی دوو پلە بەرزتردەبنەوە، “بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوامى دەبێت تا لە ڕۆژى سێشەممە دەگاتە بەرزترین ئاستى لە ماوەى ئەم هەفتە”.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، “بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو لە سەنتەرى هەولێر بۆ ڕۆژى سێشەممە 45-46 پلە، سلێمانى 44-46 پلە، دهۆک 44-45 پلە، کەرکوک 46-48 پلە و هەڵەبجە 44-46 پلە دەبن، هەروەها لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم، بە تایبەت ئیدارەى گەرمیان، وەک خانەقین و کەلار لە 50 پلە نزیکدەبێتەوە”.

كەشناسیی هەرێم ئاشكراشیكردووە، ڕۆژى چوارشەممە پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەى 3-4 پلە و دەچێتەوە ئاستى ئاسایى خۆى.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیانی گەورە بە پێگە و شەرعییەتی دامەزراوەكانی هەرێم دەگەیەنێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق نیگەرانی…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە و سبەی هیچ ناوچەیەکی هەرێم ناگاتە 30 پلەی سیلیزی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری بارانبارینێکی…
Total
0
Share