هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان، هەدەپە لەسەر کوشتنی دیلەکانی لای پەکەکە تویتی کرد و ڕایگەیاند، سەرکۆنەی ئەو ڕوداوە دەکات.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە لە تویتێکدا ئەمڕۆ 18 ی شوبات ڕایگەیاند، “کوژرانی 13 دیلەکەی ژێر دەستی پەکەکە سەرکۆنە دەکەم، هاوخەمی بۆ خێزانی کوژراوەکان دەردەبڕم و سەرەخۆشییان لێدەکەم، زۆر نیگەرانم لەوەی روویدا.”
دەمیرتاش ڕاشیگەیاندووە، ” خستەنە ئەستۆی بەرپرسیارییەتی ئەم تراژیدیایە بۆ سەر شانی هەدەپە و ئۆپۆزسیۆن کە بەهۆی ئۆپراسیۆنەکەوە بووە، خۆبێبەریکردنی پارتی دەسەڵاتە و ئەوەی دەبێت ڕوونکردنەوە بە گەل بدات و بەرپرسیارییەتییەکی هەڵبگرێت پارتی فەرمانڕەوایە”.
1- PKK’nin elindeki 13 insanımızın katledilmiş olmasını açıkça kınıyorum. Ailelerin acısını yürekten paylaşıyor, kendilerine baş sağlığı diliyorum. Yaşananlardan dolayı çok üzgünüm.
— Selahattin Demirtaş (@hdpdemirtas) February 18, 2021
لە ئۆپەراسیۆنی سەر چیای گارەدا 13 دیلی سوپای تورکیا کە لای پارتی کرێکارانی کوردستان بوون کوژران، دواتر تورکیا کوژرانی دیلەکانی خستە ئەستۆی پەکەکە و پەکەکەش وتی سوپای تورکیا شوێنی دیلەکانی بۆردومان کردووە.