ئێران پێیوایە هێرشەکەی سەر هەولێر لێدانی زەنگی مەترسییە بۆ ئەمریکا لە تەواوی عێراق

باڵیۆزی پێشووی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پێیوایە هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، نیشاندەری ئەوەیە، كة ئەمریکا لە تەواوی خاکی عێراق پارێزراو نییە.

حەسەن دانايیفەر، باڵیۆزی پێشووی ئێران لە عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی ڕایگەیاندووە، “هێرشەکانی سەر ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دەتوانێت هەڵگری پەیامێک بێت بۆ ئەمریکییەکان، کە لە هیچ شوێنێکی عێراق پارێزراو نابن و خواستی گەنجە عێراقییەکان وا لە ئەمریکا دەکات خۆیان بەڵێننامە پڕبکەنەوە، کە هیچ جوڵە و چالاکییەکیان نابێت”.

باڵیۆزی پێشووی ئێران لە عێراق ڕاشیگەیاندووە، “ڕەنگە هەندێک کەس پێیان وابێت، کە ئەمریکا زۆر بەهێزە و هەرشتێک بیەوێت ئەنجامی دەدات، بەڵام من پێتاندەڵێم، کە بە ئاسانی دەتوانرێت زیان لە پێگەکانیان بدرێت و ئەوەش هیچ لە دەرەوەی پێشبینییەکان نییە، دڵنیابن ئەوە ڕاست نییە كة هەموو شتێک بە خواستی ئەمریکا دەچێتە پێشەوە”.

لە ماوەی دوو مانگدا دووجار هێرشکرایە سەر هەولێر، جارێک بە موشەک و جارێک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، لە دوای ئەم دوو هێرشە، میدیاکانی نزیک لە ئێران و گروپە چەکدارییە شیعەکان وا هەواڵەکانیان بڵاوکردەوە، کە هێرشکراوەتە سەر بنکەکانی سوپای ئەمریکا لە هەرێمي كوردستان.

بابەتی پێشتر

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ

بابەتی دواتر

وەزیری ناوخۆ: تیرۆریستان چاویان بە ئارامی و سەقامگیریی هەرێم هەڵنایەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share