پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و سەرماکە کۆتایی دێت

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “سبەی هەینی پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.”

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت  و خێرایی با 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و پلەی گەرمی یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و پلەی گەرمیش بە نزیکەی دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی کەرکوک بە سەرۆکایەتیی سودانی کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

راپۆرتە پزیشکییەکانی جۆ بایدن بڵاوکرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share