تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر ئەنجامی پشکنینی دووگیانبوونی پیاوێک ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک کە گوایە پشکنینی پیاوێکی 60 ساڵە بە دوو گیان هاتووەتەوە ڕایگەیاند، “ئەوانەی ئەو هەواڵەیان بڵاوکردووەتەوە هیچ شارەزاییەکیان لە بواری تەندروستیدا نییە.

لە ڕونکردنەوەکەی تەندروستیی چەمچەماڵدا هاتووە، “هەرچەندە ناوی نەخۆشخانەکە و وێنەی تەواوی شیکارییەکەیان بڵاونەکردۆتەوە کەئەمە هەرخۆی بەڵگەی بێبنەمابوون و دروستکراوی دەسەلمێنێت، ئەوانەی ئەو هەواڵەیان بڵاوکردۆتەوە هیچ باکگراوند و شارەزاییەکیان لەو روەوە نییە و لەگەڵ ئەوەشدا جیاکاری لەنێوان نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی ناکەن و نازانن ،چونکە ئەو دامەزراوە تەندروستییەی وێنەی لەهەواڵەکەدا هاتووە و سەربە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵە گوایە لەو بنکە تەندروستییە شیکارییەکەی تێدا کراوە، نە بەشی تاقیگە  و نە هیچ کارمەندێکی تاقیگە و هەروەها هیچ جۆرە شیکارییەکی تێدا ئەنجام نادرێت”.

تەندروستیی چەمچەماڵ لە ڕونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ” بەپێی شارەزایی پسپۆرانی پزیشکی تاقیگەیی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ،کە بابەتەکە پەیوەندیدارە بەپیشەکەیانەوە پشت بەشارەزای و توانای زانستی ئەوان دەبەستێت ، ئەو هۆرمۆنە لە لەشی  ژنان و پیاوانیش هەیە ، بەڵام بە ڕێژەیەکی زۆر کەم کە ناتوانێت کارلێک بکات بۆیە ئەنجامەکەی نێگەتیڤ دەردەچێت، بەڵام  لەکاتی دووگیانیدا لەئافرەتاندا ڕێژەی ئەو هۆڕمۆنە بەرزدەبێت بە شێوەیەکی بەرچاو و لەگەڵ میز دەردەدرێت و کارلێک دەکات ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەردەچێت،بەڵام زۆرجار لەکاتی ئەنجامدانی ئەو جۆرە  شیکارییە لەپیاواندا ئەم حاڵەتە ڕودەدات بۆ نمونە هەندێک جۆری شیرپەنجە لەپیاواندا وەک شێرپەنجەی گونەکان، یان جۆری تری شێرپەنجە وەک شێرپەنجەی گەدە یان سییەکان،جگەر، هەروەها کەسێک پەککەوتن و سستی گورچیلەی هەبێت دەکرێت ئەنجامی شیکاری دووگیانی پۆزەتیڤ بێت، چونکە شیکارییەکە پشتدەبەستێ بە هۆڕمۆنی” HCG” جیاوازی ناکات لە نیوان رەگەزی نێر یان مێ، بۆیە هۆرمۆنەکە کە دەڕژێت و رێژەکەی لە 5 mIU/ml زیاتر بێت پشکنینەکە بە پۆزەتیڤ پیشان دەدات.واتە بوونی ئەم هۆڕمۆنە وادەکات ئەنجام پۆزەتیڤ بێت هەرچەندە کەسەکە دووگیانیش نەبێت

بابەتی پێشتر

وێنە.. عەلی باپیر بوویەوە بە کەسی یەکەمی کۆمەڵی ئیسلامی

بابەتی دواتر

دەمیرتاش لەسەر کوشتنی دیلەکانی لای پەکەکە قسەیکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share