گەورە بەرپرسێك دوای ئاشكرابوونی گەندەڵییەكانی هەڕەشە لە فەرمانبەران دەكات

عالیە نسەیف، ئەندامی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “كاربەدەستێكی حكومەتی عێراق، هەڕەشەی گواستنەوە لە فەرمانبەران دەكات ئەگەر دان بەوەدا نەنێن كامیان دۆسیەی گەندەڵیی ئەوی گەیاندووەتە پەرلەمان.”

نسەیف لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوبات ڕایگەیاند، “(و.خ) كە بەڕێوبەری گشتیی كۆمپانیای گشتیی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبایە لە ناوچەی باكوور، دوای ئەوەی دەیان بەڵگەمان لەبارەی تێوەگلانی ناوبراو لە گەندەڵی ئاشكراكرد، هەڕەشە لە فەرمانبەرانی دەكات ئەگەر دان بەوەدا نەنێن كە كامیان گەندەڵییەكانی ئەوی ئاشكراكردووە و گەیاندوونی بە پەرلەمان، ئەوان سزایان دەدات و دەیانگوازێتەوە.”

ڕوونیشیكردەوە، “ئەو كاربەدەستە هەڕەشە لە فەرمانبەرانی ناو كۆمپانیاكە كردووە بەوەی دەیانگوێزێتەوە بۆ وێستگەكان و ئەو هەڕەشانەشی بە پشتیوانی و هاوكاریی (م. ج. م. ڕ) دەكات كە بەڕێوبەری كارگێڕیی كۆمپانیاكەیە و كەسێكی داعش و دزە و چەندین مامەڵەی ساختەی كردووە.”

پەرلەمانتارەكە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا داوا لە سەرۆكوەزیران و وەزیری كارەبا دەكات ڕێوشوێن دژی ئەو كاربەدەستەی بگرنەبەر و نەهێڵن فشار بخاتەسەر فەرمانبەران.”

و.خ كە عالییە نسەیف باسی دەكات، ئەندازیار وەلید خالد حەسەن-ـە كە بەڕێوبەری گشتیی كۆمپانیای گشتیی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبایە لە ناوچەی باكوور و وەك ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، “ناوبراو تۆمەتبارە بە تێوەگلان لە چەندین دۆسیەی گەندەڵی لە وەزارەتی كارەبا و ئەو بەڕێوبەرایتییەی كە وەلید بەڕێوبەری گشتییەتی.”

بابەتی پێشتر

دەمیرتاش لەسەر کوشتنی دیلەکانی لای پەکەکە قسەیکرد

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و مستەفا كازمی كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share