دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو

تائێستا بڕگەی تایبەت بە پشكی هەرێم یەكلایی نەبووەتەوە

تائێستا بڕگەی تایبەت بە پشكی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق یەكلانەبووەتەوە و ئەندامێكی كوردی لیژنەی داراییش دەڵێت، دەنگدان لەسەر پرۆژەكە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوبات بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، تائێستا بڕگەی تایبەت بە پشكی هەرێم و پابەندییەكانی لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 یەكلایی نەبووەتەوە.

وتیشی، “بەهۆی دواكەوتنی ئەو بڕگەیەشەوە دەنگدان لەسەر پرۆژەكە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو”.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەێم وتی، “ئاماژەی لێکنزیکبوونەوە هەیە بۆ گەیشتن بەشێوازێکی هاوبەش لەنێوان هەرێمی کوردستان و لایەنەکانی عێراق لەسەر پشکی هەرێم، زۆرترین ئەگەریش بۆ ئەوەیە کە بەو جۆرەبێت حکومەتی هەرێم و بەغداد لەسەری ڕێککەوتوون لە ڕەشنوسی بودجەدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆبوونەوە و دیدارەکان بەردەوامن لەگەڵ لایەنە سیاسی و کەسایەتییە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بەشێوازێکی دیاریکراو کە ڕەزامەندی سەرجەم لایەنەکانی لەسەربێت، بەپێی دەستور.

بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیدا کراوە و لە پرۆژەیاسای بودجەدا دیاریکراوە، هەرێمی کوردستان پابەنددەبێت بە ناردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە ڕێگەی سۆمۆوە، هەروەها ڕادەستکردنی 50%ی داهاتی دەروازە سنوورییەکان.

هەر ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق لەسەر زاری ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران وتی، “فراكسیۆنەكان گەیشتوون بە ڕێككەوتنێكی نیمچە كۆتایی لەسەر داڕشتەیەكی نوێ دەربارەی پشكی هەرێم لە بودجەدا”.

وتیشی، “ڕێككەوتنەكە مایەی ڕەزامەندی حكومەتی ناوەند و هەرێمە” ئەوەشی خستەڕوو، “لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش هەیە دەربارەی داهاتە نەوتییەكان و داهاتەكانی دیكە و پشكی هەرێم”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا.. دایكێك بەهەڵە لەلایەن منداڵەكانیەوە كوژرا

بابەتی دواتر

دیۆکۆڤیچ گەیشتە فاینەڵی ئوسترالیا و جەمسەرەکانی کچان یەکلاییبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساختە قه‌ده‌غه‌ده‌كات

له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌ڵامی پشكنینه‌ ته‌ندروستییه‌كان قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساختە قه‌ده‌غه‌ده‌كات و دەشڵێت، له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت شوێنه‌كه‌…
Total
0
Share